ئاوازى: عه‌لى عابدى
هۆنراوه‌ى: رهفيق سابير
موزيك: تيپى مۆسيقاى شارى سه‌قز
دواتر له سالى 1991
له مالى مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌رداغى كارى تۆمار و موزيكى دوباره بۆ كراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ل كۆمهليك ازارى دل هه‌ژێن ئه‌م گۆرانييه جوانه به‌رهه‌م هاتوه، بۆ يه‌كه‌مجار له شارى سه‌رده‌شتى كوردستانى رۆژهه‌لات به‌رهه‌م هاتووه ،
لاوكی هەڵەبجە
بە تەنیا جێی مەهێڵن
ئەمشەو زریان دەیچێنێت
تەمومژ دایدەپۆشێت
مانگەشەو دەیڕفێنێت
گەرووی بە گزنگ تەڕكەن
زامەكانی بە شیلان
بە گۆرانی دایپۆشن
یان بە سەوزیی دارستان
سەری بە شەپۆلان كەن
با ئەم شەوە رایژێنێت
باڵای لە هەور بگرن
بروسكە و – با– دەچێنێت
بە تەنیا جێی مەهێڵن
منداڵێكی لاسارە
شار بەردەباران دەكات
مانگ دەكات بە كۆلارە
سوارە، چ شۆڕەسوارێك
ئەسپی هەتاو زین دەكات
بە گۆرانی و تیشك و ماچ
سەرزەمین بەرین دەكات
با كەژاوەی لە گوڵ بێت
یان لە پەلكەزێڕینە
زەماوەندی خوێن دەگرێت
ئەمشەو پاشای ئەڤینە
ئاشقێكی لاسارە
بروسكە و – با– دەچێنێت
بە تەنیا جێی مەهێڵن
مانگەشەو دەیڕفێنێت
--------------------------
هۆنراوه‌ى رهفيق سابير
Ещё видео!