ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌تویته‌ر شه‌ڕێكی ڕاگه‌یاندنی دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و پاكستان و كۆریای باكور و ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی ده‌ستپێكردوه‌و تویته‌كانی بوه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاكانی جیهان.
له‌به‌رامبه‌ردا نه‌یاره‌كانی به‌خۆپیشاندان و قسه‌ی توند وه‌ڵامی تره‌مپیان دایه‌وه، نوێترین تویتی تره‌مپ پشتیوانیكردنه له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران.
دۆناڵد تره‌مپ، وتی؛ تاكه سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه بڕوای به قسه‌كردن نییه بۆ میدیاكان و وته‌كانی گرنگه‌كانی خۆی له‌رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه بڵاوده‌كاته‌وه.
ده‌نگی زیندو.. تره‌مپ چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕی راگه‌یاندنی خۆی دژی نه‌یاره‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر چڕكردوهتهو، تره‌مپ دواین تویتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر تایبه‌ت كرد به بارودۆخی ئێران، له تویته‌كه‌یدا تره‌مپ نوسیویه‌تی:
* ڕێزی تایبه‌تیم بۆ گه‌لی ئێران كه ده‌یانه‌وێت حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كه‌یان ڕوخێنێنن
* له‌كاتی گونجاو‌دا پشتیوانی گه‌وره و مه‌زنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بینن بۆ خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی
به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێشه‌وه، تره‌مپ لهتوێتێكدا هێرشیكرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان و رایگه‌یاند، ئیسلام ئاباد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و 30 ملیار دۆلاره‌ی كه واشنتۆن به گه‌مژه‌یی پێی داوه، هیچ هاوكارییه‌كی كۆشكی سپی نه‌كردوه‌و ته‌نها درۆ و فێڵی له‌گه‌ڵدا كردوه‌و نه‌یتوانیوه ڕۆڵی هه‌بێت له كۆنترۆڵكردنی گروپه توندڕه‌وه‌كاندا.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تویته‌ی تره‌مپدا، له پاكستان هه‌ندێك له لایه‌نگرانی پارته ئاینی و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی پاكستان خۆپیشاندانیان كرد، هاوكات نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان ره‌خنه‌ی توندی له تره‌مپ گرت و به نه‌زان و بێ ڕێز ناویبرد.
هه‌روه‌ها وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور كه وتی: دوگمه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر مێزی نوسینگهكهمه، لهتوێتێكی تری‌دا له تویته‌ر، تره‌مپ نوسی: ئایا كه‌سێك له رژێمه لاواز و برسییه‌كه‌ی هه‌یه كیم جۆنگ ئون ئاگاداری بكاته‌وه منیش چه‌كی ئه‌تۆمیم هه‌یه ؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی من زۆر له‌وه‌ی ئه‌و گه‌وره‌تر و به‌هێزتره.
تره‌مپ ده‌ڵێ: دوگمه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی من كارده‌كات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ته‌نزێك بۆ گاڵته‌كردن به توانا سه‌ربازییه‌كانی كۆریای باكور.
له تویتێكی تردا بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی، تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌مریكا ساڵانه چه‌ندین ملیۆن دۆلار هاوكاری ده‌داته فه‌له‌ستینییه‌كان، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هیچ پێ‌زانین و رێزێكی له‌وانه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه.. فه‌له‌ستینییه‌كان ئاماده نین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ئاشتی.
ئه‌و تویته‌ی تره‌مپ بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان دێت بۆ دهستپێخهرییهكی تره‌مپ به ناوی گرێبه‌ستی سه‌ده بۆ دانانی قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل و كردنی شارۆچكه‌ی ئه‌بو دیس به پایته‌ختی فه‌له‌ستین.
هاوكات فه‌له‌ستینییه‌كان ره‌تیانكرده‌وه پێشوازی له سه‌ردانی مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ فه‌له‌ستین بكه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه. → website: [ Ссылка ]
→ Facebook: [ Ссылка ]
→ youtube: [ Ссылка ]
→ [ Ссылка ]
→ Instagram: [ Ссылка ]?
hl=enhttps://twitter.com/knncchannel
Ещё видео!