سڵاو لە هەموو لایەک من مامۆستا ڕیزوانم. خوێندکاری ماسترم لە بەشی ئینگلیزی زانکۆی کوردستان، نزیکەی 10 ساڵ ئەزمونم هەیه لە فێربوونی زمان، وە زمانەکانی ئینگلیزی، تورکی ، عەربی و فارسی دەزانم. من لە ژیانمدا خولیام زمان فێربوونە هەر بۆیەش سەرەڕای ئەوەی لە پۆلی دوانزەی زانستی ٩٧ م هێنا، بەڕیارم دا کە درێژە بەخولیاکەم بدەم و چوومە بەشی ئینگلیزی. وە سوپاس بۆ خوا جگە لەوەی کەتوانیم یەکەمی بەشەکەی خۆم بم، توانیشم پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەموو زانکۆ بەدەست بێنم. وە بەهەمان شێوەش لە یەکەم ساڵی ماستەرم پلەی یەکەمیم بەدەست هێنا.
هەر لەبەر ئەمەش بڕیارم دا کە چانێڵێکی یوتوب دروست بکەم بۆ گەیاندنی ئەو زانیاری و زانستەی کە لەبواری زمانەوانی و شێوازەکانی فێربوونی زماندا فێربووم لەدەساڵی ڕابردوودا. ئەم زانیاری و ئەزمونانی لێرە دەیبیستیت، کۆکراوەی زیاتر لە 10 هەزار سەعاتی تێکۆشان و خوێندنەوە و ئەزموونە.
لینکی پەیجەکەم
Ещё видео!