بۆمبی هایدرۆجینی یەکێکە لە ترسناکترین چەکە کۆمەڵکوژییەکان، کە توانایەکی یەکجار زۆری وێرانکەری هەیە، ئەم جۆرە بۆمبە بە هۆکاری یەکگرتنی گەردیلەکانی هایدرۆجینەوە (یەکگرتنی ناوکی) بڕێکی زۆر وزە بەرهەم دێنێت.
لە ئێستادا هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و رووسیا بە فەرمی رایانگەیاندووە کە خاوەنی ئەم جۆرە چەکەن،گومانیش دەکرێت کۆریای باکووریش لەم ساڵانەی دوایدا بوبێتە خاوەنی ئەم چەکە.
کردە ناوەکیەکەی ئەم چەکە بلەیەکی گەرمی زۆر بەرزی هەیە، کە لە کاتی تەقینیدا دەگاتە ملیۆنان پلەی سیلیزی، واتە هێندەی ئەو پلە گەرمییەی کە لە ناوکی خۆردا هەیە.
دروستکرنی ئەم جۆرە بۆمبە، لە رێگەی هاندانی کردەی یەکگرتنی ناوەکیی لە نێوان ئایزۆتۆپەکانی توخمی هایدرۆجینەوە دەبێت، بە تایبەت تریتیوم Tritium و دیوتریۆم Deuterium.
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەم جۆرە بۆمبە ناوچەیەکی فراوان بە تیرەی دوو سەد کیلۆمەتر وێران دەبێت و تێکەڵ بە ماددەی تیشکاوی دەبێت.
لەبەر ترسناکی و توانا وێرانکارییەکەی، لە ئێستادا بەکارهێنانی بۆمبی هایدرۆجینی بە هەموو جۆرێک قەدەغە کراوە.
کاریگەریەکانی بۆمبی هایدرۆجینی ئەگەر بتەقێنرێت ئەوەندە زۆرە کە هەندێک لە شارەزایان دەڵێن مرۆڤایەتی چەند دەیەیەک دەباتە دواوە هەر بۆیە لە رێکەوتنی داماڵینی چەکی ناوەکی و هایدرۆجینیدا، هەردوو وڵاتی ئەمریکا و رووسیا بە گوشاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گەیشتنە ئەو دەرەنجامە، کە پێویستە دروستکردنی ئەو بۆمبانە رابگیرێت و ئەوەی دروستیش کراوە هەڵبوەشێنرێتەوە.
ئامادەکردنی : ستافی سەنتەری میدیا
Ещё видео!