ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له میانی وتارێكدا كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شیكرد هۆشداری دایه ئه‌مریكا له‌باره‌ی داننان به شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و رایگه‌یاند ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره ته‌واوی په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب بپچڕێنێت...
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، وتی: ده‌مه‌وێت جارێكی تر نیگه‌رانی خۆم ده‌ربڕم، قودس به‌رێز تره‌مپ هێڵی سوره بۆ موسڵمانان، له‌كاتێكدا هێشتا برینی گه‌لی فه‌له‌ستین خوێنی لێ ده‌چۆڕێت، له‌كاتێكدا رۆژانه پێشێلكاری مافه‌كانی هه‌یه و سه‌ركوت ده‌كرێن، بڕیارێكی وا بۆ پشتیوانی ئیسرائیل نه‌ك ته‌نها پێشێلكاری یاسای نێوده‌وڵه‌تیه، به‌ڵكو لێدانێكی به‌هێزی ویژدانی مرۆڤه.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره به‌و په‌ڕی تواناوه تا كۆتایی پێده‌چێت ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیهكانمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچرێنین...
→ website: [ Ссылка ]
→ Facebook: [ Ссылка ]
→ youtube: [ Ссылка ]
→ [ Ссылка ]
→ Instagram: [ Ссылка ]?
hl=enhttps://twitter.com/knncchannel
Ещё видео!