هونەر، ئەدەب و زانست لە سێبەری کۆمەڵێکی کراوەدا، گەشە دەکەن و برەویان پێ دەدرێ. هەرچی کۆمەڵی داخراوە ڕێ بە داهێنان نادات و بەهرەی مرۆڤ دەکوژێ. کۆمەڵی داخراو، زۆرجار، بە سیستمێکی تۆتەلەتاری کۆنترۆڵ دەکرێ، کە تایبەتمەندیەتی زۆرە. من هەندێکیان لەم خاڵانەدا کۆدەکەمەوە. ئەم سیستمی حوکمڕانیە (1) هەموو بوارێکی ژیانی بە سیاسەت دەکات. هەمەڕەنگی ژیان ناهێڵێ؛ (2) کۆنترۆڵی هەموو بوارێکی ژیان دەکات؛ (3) ڕێ بە کارابوونی ئۆپۆزیسیۆن نادات، سیفەتی ئۆتۆلەتاری لەخۆ دەگرێ. (4) دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی دەستەیەکی گچکەدا دەهێڵێتەوە، وەك بنەماڵە، حزب، تایفە، تد، نابێ بگۆڕێن؛ و، (5) دەستەی حوکمڕان - سەرۆك، بنەماڵە، پیرۆز دەکات، دەیانخاتە سەر هەموو بەهایەکی دیکەوە و نابێ ڕەخنەیان لێ بگیرێ.
لێرەدا باس لەوە ناکەم کە چۆن ئەم سیستمە دادەمەزرێ، بەڵام بەم ڕێیانەدا خۆی دەهێڵێتەوە. (1) بەڕێی دەستگای داپڵۆسەر و ترس خستنە دڵەوە، کۆنترۆڵی خەڵك دەکات. (2) ئابووری و دارایی کۆمەڵ قۆرغ دەکات و بەکاریان دەهێنێ بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی و کڕینی هاوکار. (4) بەڕێی میدیای درۆ-داڕێژدا هێندەی دەکرێ ڕاستی لە بەرژەوەندی دەستەی حوکمڕان دەشێوێنێ. (5) بۆ بەزلکردنی خۆی وای نیشان دەدات کە زلهێزێکی دەرەکی لە پاڵدایە. (6) دەسەڵاتی بەڕێی پەیوەندی تەقلیدی کۆمەڵەوە - وەك عەشیرەت و ئاین، تایفە و تد، دادەکوتێ. درێژە بەم خاڵانە نادەم. ئەم وتارە دەربارەی شیعرە، نەك سیستمی حوکمڕانی.
- - - - - -
. کتێبەکانی لە لینکەکەدا دەستەبەرن:
[ Ссылка ] -----
----
Poetry: My poetry depicts you: An anthology of contemporary Kurdish poetry
[ Ссылка ]
----
Art and photography: Souls of the Street: The Art of Street Photography Paperback [ Ссылка ]-
----
Beauty of the Soul: Abstract Camera Images Paperback [ Ссылка ]= ------
----
Newspaper: Hawkar: Newsletter of Hawkarani Kurdistan 1992 - 1995 [Print Replica] [ Ссылка ]
-----
تێڕامان لە ژیان: کۆگوتارێك سروشت و مرۆڤ دێنێتە زمان
[ Ссылка ]
[ Ссылка ]
Ещё видео!