چرکە ساتی ڕوداوەکەی شەوی ڕابردوی شەقامی 100مەتری کەتیایدا لاندکرۆزێک کەمێردمندالێک لێیدەخوڕی وپێشبڕکێ ی دەکرد لەگەڵ ئوتومبێلێکی تر، وەبەهۆیەوە کۆنترۆلی لەدەستداو خۆی کێشا بە9ئوتومبێلی سفر کیلۆمەتری بەردەم کۆمپانیایەک وەزیانی بەهەمویان گەیاند
ئێمە لەو ڕوداوە باوکەکە بەخەتابار دادەنێین،چونکە بەرلەهەمو شتێک بۆئوتومڤبێلەکەی نەشرەو گلۆپی بەستاوە بۆئەوەی ڕێگای بۆ کەنەوە ،کەبەستانی نەشرە خۆی قەدەغەیە ،لەدوای ئەوەش مێرد منداڵەکە هی تەمەنی شوفێری نەبو چونکە لە18ساڵ کەمتر بو وەمۆلەتی شوفێریشی نەک هەر نەبو ،بەلکو هێشتا تەمەنی هی پێدانی مۆلەت نەبو
ئەو ڕوداوە بەزیانێکی مادی زۆر کۆتایی هات، کەلەوانەیە باوکەکە بتوانێت بیدات،بەڵام ئەگەر لەو شوێنە کەبەردەوام قەرەباڵغە کەسێک یان زیاتری بکوشتبا
ئایا باوکەکە قەرەبوی ئەوانیشی دەکردەوە؟
تکایە باپارەداری نەبێتە هۆی ماڵوێرانی بۆخۆتان وکەسانی تریش.
Ещё видео!