بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆیەکی کوردستان بە درووشمی "جوانی لە سادەیێتیدایە" چاڵێنجێکی نوێیان راگەیاندووە کە هانی خوێندکاران دەدەن بۆئەوەی بەبێ مەیک ئەپ بچن بۆ زانکۆ.
ئامانجی چاڵێنجەکە ئەوەیە کە کات و ماددە بۆ بەشداربووەکان بگەڕێنێتەوە و زیاتر گرنگی بە خوێندن بدەن وەک لە کارەکانی دیکە.
یەکێک لە خوێندکارەکان بە خۆشحاڵییەوە بەشداریی چاڵێنجەکەی کردووە و دەڵێ "من یەکێک بووم لەوانەی کە بە هیچ شێوەیەک بەبێ مەیک ئەپ نەدەهاتمە دەرەوە، دەتوانم بڵێم کاتێکی زۆرم بۆ گەڕاوەتەوە، بۆ نموونە پێشتر کاژێر شەش هەڵدەستام بۆ مەیک ئەپ کە زۆربەی کچ ئەمە دەکات، بەڵام ئێستا کاژێر 07:15 هەڵدەستم".
Ещё видео!