ده‌نگ: عادل عه‌زیز
گۆرانی: خه‌رابستان
ئاواز و دابەشكردنی مۆسیقا: فوئادی مەولانایی
هۆنراوه: وه‌فایی
"ده‌نگێك سیاسه‌ت دزی"
سه‌رابستان خه‌رابستانه ئه‌مڕۆ
به‌هاری عه‌یشی مه زستانه ئه‌مڕۆ
به‌زه‌ردی پاییزی ڕه‌نگم دیاره
به خاڵی ڕووته تابوستانه ئه‌مڕۆ
ژیانی عومهركهم بێ تۆ زیانه
گوڵستان بۆم به خارستانه ئه‌مڕۆ
ته‌واوی زینده‌گانیت بێ و جوودت
سه‌راپا وه‌ك قومارستانه ئه‌مڕۆ
كه نارستانی عیشقت بۆ تهجممول
ئه‌وێستا نه‌وعی شارستانه ئه‌مڕۆ
هه‌تاوی خاكی گه‌رمێنت به من چی؟!
له بۆ من هه‌ر وه‌كو كۆێستانه ئه‌مڕۆ
گوڵی من بێ نه‌زیره، تۆ ته‌ماشا
ویلایه‌ت پاكی باغستانه ئه‌مڕۆ
خهدهنگت كاری ئه‌ژماری به میقیاس
هه‌موو مێشه و چنارستانه ئه‌مڕۆ
#وه‌فایی
Ещё видео!