هێرشی پێشمه‌رگه له باشیك‌و تلسقۆفو ناوه‌ران بۆ سه‌ر داعش به‌رده‌وامه، پێشمه‌رگه ڕێگای باشیك - موسڵ‌و گونده‌كانی فازیلییه و عومه‌ر قامچی و تربزهو تهزخراپ، كۆنترۆڵ ده‌كاته‌وه.
هه‌ڵۆ پێنجوێنی، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له موسڵ، به KNNی ڕاگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه له كاتژمێر 7:00 ی له به‌یانی ئه‌مڕۆوه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی باشیكی ده‌ستپێكردوه‌و له ماوه‌ی كه‌متر له پێنج كاتژمێردا هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی فازیلییه و عومه‌ر قامچی و تربزهو تهزخراپ و ڕێگای نێوان موسڵ وناحیه‌ی باشیكی كۆنتڕۆڵ كردوه.
لای خۆیه‌وه په‌یامنێری KNN ڕایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه به پشتیوانیی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان توانیویانه سێ خۆكوژی داعش بته‌قێننه‌وه، وتیشی: پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆسه‌ر تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ری تلسقۆف و ناوه‌رانیش، به‌رده‌وامه.
Ещё видео!