له دوای كۆنترۆڵكردنی گه‌ڕه‌كی سه‌وره، هێزه‌كانی عیراق له‌پێشره‌ویدان به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی سحه، به‌هۆی بۆردومانكرنی مۆڵگه‌كانی داعش‌یش ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپه كوژران كه یه‌كێكیان كه‌سێكی نزیكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری موسڵ رایگه‌یاند هێزه‌كانی عیراق هێرشیان كردۆته سه‌ر گه‌ڕه‌كی سحه له‌به‌ری خۆرئاوای موسڵ، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌ڕه‌كی سه‌وره‌یان به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ كرده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌و ه فه‌ریق ڕائید شاكر، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش له‌به‌ری خۆرئاوای موسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه، 5 سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپه كوژراون، كه له ناویاندا ئه‌بو عهبدولاَ حوسه‌ینی ئامۆزای ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و خالید عه‌لی نه‌دا وه‌زیری زه‌كاتی سه‌ر به گروپی تیرۆرستی داعش هه‌بوون.
Ещё видео!