مامەڵەی هەموو بزنس و کۆمپانیاکان لەگەڵ تەکنۆلۆجیادا سێ جۆرە:
•هەندێکیان تەکنۆلۆجیا بەکار ناهێنن بۆ پێشخستنی کارەکەیان.
•هەندێکی تریان بەکاری دێنن بەڵام بە هەڵە، کە دوایی بە زیان بەسەریاندا دەشکێتەوە.
•هەندێکی تریان کە سەرکەوتووەکانن تەکنۆلۆجیا لە بەرژەوەندی کارەکەیان بەکاردێنن و بەهۆیەوە گەشەی پێ دەدەن.
کوباک تێک دامەزراوە لە پێناوی ئەوەی سیستمی تەکنۆلۆجی ڕاست و گونجاو پێشکەش بە بزنس و کۆمپانیاکان بکات کە ئاسان بێت بۆ بەکارهێنان و لەگەڵ داواکاریی و پێویستییەکانی ئەواندا یەک بگرێتەوە.
هەروەها هاوکاریان بێت بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکانیان و ڕۆتینەکانیان کەم بکاتەوە.
Ещё видео!