بەخێربێنەوە بۆ هەڵقەیەکی نوێی پۆدکاستی دوانگە، لەم هەڵقەیەدا باسمان لەو بابەتە کردووە کە باس و خواسی ناو هەموو گەنجانە و تیایدا باسمان لەوە کردووە کە چۆن هاوسەرگیرییەکی تەندرووست ئەنجام بدەین و لە ڕێگای پڕۆسەی گفتوگۆوە پەیوەندییەکە بە تۆکمەیی بهێڵینەوە، باسمان لەوە کردووە کە چۆن گەشە بە لایەنە باش و جوانەکانی ناو پڕۆسەکە بدەین و بە هەماهەنگی کار لەسەر لایەنە لاوازەکانی پەیوەندی هاوسەرگیری بکرێت. بۆ ئەم بابەتەش لە خزمەتی مامۆستا مورشیدی ئازیزدا بووین کە بە شێوازێکی ورد پڕۆسەی گفتوگۆکردنی گونجاوی بۆ باس کردین و گفتوگۆمان کرد. هیوادارین ئەم پۆدکاستە ببێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕێژە بەرزەی جیابوونەوە کە لە هەرێمەکەماندا هەیە و ئێمە و ئێوەش بتوانین لە ژیانماندا سوودی لێ ببینین. هیوادارین بەدڵتان بێت و هەر بمێنن بە خێر.
Ещё видео!