له‌گه‌ڵ هێرشی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا، چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه چه‌ندین ژن و منداڵی ئێزدییان ده‌ستگیركرد و له‌گه‌ڵ خۆیان بر‌دیانن .
ئێستا ئه‌و منداڵانه‌ی له ده‌ستی داعش ڕزگاریان بوه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له كه‌مپی ئاواره‌كاندا ده‌ژین چیرۆكی ژیانیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ده‌گێڕنه‌وه‌و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن داعش بۆ ئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیه‌تی خۆی بخاته هزر و بیریانه‌وه هێنده برسیكردون كه شه‌ڕیان بوه له‌سه‌ر ته‌نها ته‌ماته‌یه‌ك, دواتر پێیان وتون ئه‌توانن بچنه به‌هه‌شت و له‌وێ به دڵی خۆتان تێر نان بخۆن به‌ڵام بۆ ئه‌وه ئه‌بێت خۆتان بته‌قێننه‌وه ئه‌وه‌ش وه‌ك وانه‌ی یه‌كه‌م وابوه بۆ ئه‌و منداڵه ده‌ستگیركراوانه كه هه‌ندێكیان ته‌مه‌نیان حه‌وت ساڵ یان به‌ره‌و ژوور تر بووه.
ئه‌كره‌م ڕه‌شۆ خه‌ڵه‌ف ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ بوو ئه‌و كاته‌ی چه‌كدارانی داعش شارۆچكه‌كه‌یان داگیركرد, خێزانه‌كه‌ی هه‌وڵیاندا هه‌ڵبێن به‌ڵام چه‌كدارانی داعش ته‌قه‌یان لێ‌كردن و ئهكرهمیان بریندار كرد و چه‌ند پارچه‌یه‌ك به‌ر سك و ده‌ستی كه‌وت, دواتر ئه‌مبوڵانسێك گواستویه‌تییه‌وه بۆ موسڵ به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه دایك و باوكی نه‌بینیوه.
ئه‌كره‌م ڕه‌شۆ خه‌ڵه‌ف ئێستا له كه‌مپی كبرتۆ ده‌ژی له‌گه‌ڵ مام و دوو برای و دوو له خزمه‌كانی.
ئه‌و منداڵه هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ئه‌و ئه‌وه‌نده منداڵ بووه نه‌یتوانیوه چه‌ك هه‌ڵبگرێت و ته‌قه بكات ئه‌و مهشقانهشی پێیان ده‌كردین ڕاكردن بوو به ناو تایه‌ی سوتاو و خۆ هه‌ڵدان و چه‌ندین مه‌شقی قورسی تر به‌ڵام من نهم ئه‌توانی ئیتر نا چاربووم كاریان بۆ بكه‌م و له جیاتی ئه‌وه خزمه‌تیان بكه‌م.
پاش دوو ساڵ له دیار نه‌مانی ئه‌كره‌م ڕه‌شۆ مامی وێنه‌یه‌كی برازاكه‌ی بینیوه له كاتێكدا جلوبه‌رگی داعشی پۆشیوه به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌یه‌وێ به هه‌ر جۆرێك بێت له ڕه‌قه ده‌ربازی بكات سه‌ره‌نجام له به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار و 500 دۆلار برازاكه‌ی ڕزگار ده‌كات و ئه‌كره‌م له ڕێگه‌ی چه‌ند ده‌ڵاڵێكه‌وه به قاچاغیی ده‌رباز ده‌كرێت ده‌گه‌یه‌نرێته‌وه باوه‌شی خێزانه‌كه‌ی.
مامی ئه‌كره‌م ده‌ڵێت برازاكه‌ی دووچاری خه‌وی ناخۆش و نیگه‌رانیی و مه‌ترسیی و ئاره‌ق كردنه‌وه‌و میزكردن به‌خۆیدا بووه دوو برای دیكه‌شی هه‌یه كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 8 ساڵ و ئه‌وی تریان ته‌مه‌نی 5 ساڵ ئه‌وانیشمان به جیا‌و به هه‌مان شێوه ده‌رباز كردوه و ئه‌وانیش هه‌مان كێشه‌و گرفتیان بۆ دروست بووه‌و زۆر سه‌رشێت و ڕقاویی بون و به جۆرێك توندڕه‌و بوون هه‌ندێك جار له خۆیانه‌وه له منداڵانی تر ئه‌یه‌ن.
ئه‌حمه‌د ئه‌مین كۆرۆ ته‌مه‌نی 17 ساڵیش كه ئێستا له كه‌مپی ئیسیانی په‌نابه‌ران كه له‌گه‌ڵ دایك و خوشك و برایه‌كی ئه‌ژی له چه‌كدارانی داعش ده‌ترسێت و ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی باش بنوێت چونكه به‌رده‌وام له خه‌ویدا ده‌یانبینێت..
ئه‌حمه‌د یه‌كێك بووه له‌و 200 كوڕه ئێزدییه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ڕه‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌كی ته‌له‌عفه‌ر كراون تیایدا وانه‌ی قورئانیان پێ وتراوه و هزری توندڕه‌وییان پێ وتراوه‌ته‌وه و فێری ته‌قه‌كردن و ڕاهێنان له‌سه‌ر چه‌ك كراون هه‌روه‌ها ڤیدیۆی چۆنێتیی به‌كارهێنانی پشتێنی بۆمب ڕێژكراویان نیشاندراوه و چه‌ندین بابه‌تی تری جه‌نگیی و سه‌ربڕین.
ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ له مانگی پێنجی 2015دا‌و پاش نۆ مانگ له ڕفاندیان له لایه‌ن داعشه‌وه خۆی و ئه‌مینی برای توانیویانه خۆیان دوور بخه‌نه‌وه له سه‌ربازگه‌كه‌ی ته‌له‌عفه‌ر و هه‌ردووكیان له مزگه‌وتێكدا خۆیان حه‌شارداوه تا دره‌نگانێكی شه‌و پاشان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌دا پاش نۆ ڕۆژ له ڕێكردن خۆیان گه‌یاندۆته ناوچه ئارامه‌كانی دوور له ده‌ستی داعش.
ئێستا ئه‌و منداڵه وه‌ك زۆرێك له خه‌ڵكانی كه‌مپه‌كه سه‌ردانی پسپۆڕی ده‌رونیی ده‌كه‌ن.
كارل گاید كه هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی و پسپۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌ڵێت ئه‌و جۆره گرفتانه زۆر باوه له نێو خه‌ڵكانی ڕزگاربووی جه‌نگ و مه‌ینه‌تیی و كاره‌ساته‌كان.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات چه‌ند منداڵێكیان بینی به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژ مامه‌ڵه‌یان ده‌كرد و خێزانه‌كانیان ناچار بوون چه‌قۆ و كه‌ره‌سه‌ی مهترسیداتریان له به‌رچاو دانه‌نێن چونكه له‌وه ده‌ترسان منداڵه‌كانیان به‌كاری بهێنن.
Ещё видео!