ئێستا كه كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی ناوخۆیه, جوتیارانی پێنجوێن ره‌خنه‌ی توند له حكومه‌ت ده‌گرن و ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاره زۆره‌ی كه خه‌رجیان كردوه، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانیان پاره‌ناكه‌ن، ده‌شڵێن: حكومه‌ت به بیانوی قه‌یرانی داراییه‌وه هاوكاری جوتیارانی نه‌كردوه.
ئه‌مه‌ی ده‌یبینن به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كانی پێنجوێنه, جوتیارانی سنوره‌كه ساڵانه بڕێكی زۆر له ته‌ماته و شوتی و په‌تاته وكولهكه و خه‌یار به‌رهه‌مده‌هێنن.
ئه‌وان ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرن و ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاره زۆره‌ی كه خه‌رجیان كردوه به‌ڵام به‌هۆی بێ پلانی حكومه‌ته‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان پاره ناكه‌ن و له بری قازانج ته‌نها ماندوێتیان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌ندازیارێكی كشتوكاڵی كه له هه‌مانكاتدا فرۆشگای ده‌رمانی هه‌یه باس له‌وه‌ده‌كات, رۆژانه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له جوتیاران بۆ كڕینی ده‌رمان سه‌ردانی فرۆشگاكه‌ی ده‌كه‌ن چونكه حكومه‌تی هه‌رێم به بیانوی قه‌یرانی داراییه‌وه هاوكاری جوتیاران ناكات.
پێنجوێن خاوه‌نی 24 هه‌زار و 450 دۆنم زه‌وی به‌راو و روبه‌ری 57 هه‌زار و 303 دۆنم زه‌وی دێمه‌و ساڵانه‌ش نزیكه‌ی سێ هه‌زار جوتیار له‌و زه‌ویه كشتوكاڵیانهدا كارده‌كه‌ن و بڕێكی زۆری سه‌وزه و میوه ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.
→ website: [ Ссылка ]
→ Facebook: [ Ссылка ]
→ youtube: [ Ссылка ]
→ Instagram: [ Ссылка ]
Ещё видео!