سلام علیکم
.
قیاسی تەواو ئامدەدەکەم لێرەدا دەینوسم 👌🏻
پێویستیەکانی هەویر
.
یەک کیلۆ ئارد
کەوچکیکی خواردن ئارد
یەک کەوچکی خواردن شەکر
یەک کەوچکی خواردن خەمیرە ئاخود یەک کیس ٧ گرام دەکات
٢ پەرداخ ئاوی شلەتێن
یەک پەرداخ شیری سائل
.
.
کەرەستەکانی بەشی سەری
٧٥٠ گرام قیمە
٥ تا ٦ دانە بیبەری سەوزی شرینی باریک
.
٣ دانە تەمایە
٢ دانە بیبەری سوری شرین
.
یەک پیاز
.
بە ئارەزووی خۆتان ٥ دەنکە سیر
.
کەمێک کەرەوز
.
بیبەری ڕەش - بیبەری سوری تون - پەپریکا - خوێ
.
هەموو کەرەستەکان جگە لەقیمەمەکە هەموو لە بلندەر دەدەی ووردیان دەکەی تێکەڵیان بکە لە سەلاجەی داینێ کاتژمێرەک بەلایەنی کەم هەویرەکەش دروست دەکەی یەک کاتژمێر تا هەڵدێت دوای بەدڵی خۆت چەند دانەی لێ دروست دەکەی بەڵام هەویرەکە کەمێک شلە ئاگاداربە چونکە بەدەست پانی دەکەی جوانتر دەبێت کە هەموو تەواو بەدەست پان کردەوە ئینجا لەسەر سینیەکە قیمەکەی لەناوەڕاست لەسەر دانێ یەک هێلکە و کەوچکیکی بچوک ماست تێکەڵ بکە لێوەکانی پێ چەوربکە لەسەر دەرەجەی ٢٥٠ سەرو ژێری بەیەکەوە هەتا دەبرژێت دوای ڕاستەو خۆ سەری داپۆشە تا ٥ خولەک تا کەمێک نەرم دەبێتەوە نۆشی گیانتان 🌸
Ещё видео!