ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانی پەیام...
تا دێت مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان زیاتر و زیاتر دەبێت، بۆ ڕێگری لەم بڵاوبونەوە خێرایە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە 15 بەڕێوەبەرایەتی سەر بە وەزارەتەكەی لەشاری سلێمانی خولێكی هۆشیاركردنەوەی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان بەڕێوەدەبات و تیایدا زنجیرەیەك سیمینار ئەنجامدەرێت.
چالاکوانێکیش دەڵێت مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە و پێویستە خول و سیمیناری جۆراوجۆر سازبکرێت.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا و لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: تەنها لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە پارێزگای سلێمانی ١٦٠ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و لە ناوچەکانی سۆران، مێرگەسور و زاخۆ، دەست بەسەر ٥٠٠ کیلۆ هیرۆیین گیراوە.
عەمید جەلال ئەمین ئاشکراشی کرد: کافتریاکان و نێرگەلەخانەکان بوون بە شوێنی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و چاکسازییەکانیش توانای چارەسەرکردنی توشبوانی ماددە هۆشبەرەکانیان نییە و تێیاندا باند دروستدەبێت و دەبێت نەخۆشخانەی تایبەتیان بۆ دروستبکرێت.
Ещё видео!