پرسیار/ئایا سەرجەم کۆمەڵگا خراپن؟
تەبعەن نەخێر ئێمە دژی عەقیدەی عمومین کە لەبەر خراپەی کەسانێک هەموو کۆمەڵگا زەڕبی سفر دەکەن.چوونکه کەس تاوانی کەس هەڵناگرێت بۆیە نابێت سەرجەم کۆمەڵگا بە خراپ بزانین.من وەکو خۆم قەناعەتم وایە زۆربەی ئەو شتە خراپانەی لە کۆمەڵگای کوردیدا هەن زۆربەیان بەهۆی کەمی عیلم یان بێعیلمییەوەن.ئەو قەیرانە کەسێتییەی کە بڵاوبووەتەوە قەیرانێکی جیهانییە و بە هەموو گۆی زەویدا بڵاوبووەتەوە. هەروەکو لە فەرموودەکانی باسی قیامەت هاتوون(نامەوێت زیاتر نووسینەکە درێژبێتەوە بۆیە تەنها مەفهوومەکەی دەنووسم)تاکبەتاکی سەر زەوی تووشی ئەم فیتنەیە دەبن. شتێکی ئاساییە ئیتر ئینسانین تووشی تاوان دەبین و هەروەکو پێغەمبەر صلی اللە علیه وسلم فەرموویەتی کُلُّ بني آدَمَ خَطّاء وَ خَير الخَطائين التَّوّابون)واتە هەموو کەسێک تووشی تاوان دەبێت و باشترینی تاوانبارانیش تەوبەکارانن.ئێمەش دژی خەواریجین کە تەنها لەبەر تاوانێک تەکفیری مسوڵمان دەکەن و دەڵێن حوکمی بە قورئان نەکردووە.بەڵام شتەکە بەو جۆرەش نییە.هۆکاری ئەم جۆرە پۆستانەش ئەوەیە کە لەو فەرموودانەی باس لە بڵاوبوونەوەی ئەم فیتنەیە دەکەن تێیاندا هاتووە کە ئینسان بۆ ئەوەی کە بە کەمترین زیان ڕزگاری ببێت بە سێ شت بە کەمترین زیان نەجاتی دەبێت:
١کەمترین قسە و زۆرترین کردار.
٢دووعاکردن بۆ ئیستیقامە و قبوڵبوونی کردەوەکان و چوونە بەهەشت.
٣هەبوونی عیلم بەگشتی و سەبارەت بە فیتنەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا بەتایبەتی.هەروەکو وتمان زۆربەی ئەو شتە خراپانەی کە لە کۆمەڵگای کوردیدا هەن بەهۆی نەزانین و کەم عیلمییەوەن ئەگینا الحمدلاللە کەسی باشمان زۆرە و کوردستان لە زۆر شوێن باشترە.ان شاء اللە ئەگەر کیشەی عیلم کەمی چارەسەربکەین باشتریش دەبین.
Ещё видео!