سەرۆک بەرھەم بەشداریکرد لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک و رایگەیاند، گۆڕانكاری زۆر گه‌وره له‌ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت
سەرۆک کۆمار: کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا پێویستی به‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه و ته‌نها و ته‌نها به‌وه ده‌بێت له‌م قۆناغه بەیەکەوە دانیشین و گفتوگۆ بکەین.
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 16 ی تشرینی دووەمی 2021 بەشداریکرد لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک و وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە دھۆک یەکدەبینینەوە، دھۆکی مەڵبەندی پێکەوەژیانی پێکھاتە کۆمەڵایەتی و ئاینییە جیاجیاکان، دھۆکی پەناگەی ئاوارە و لێقەوماوان، ئەو دھۆکە جوانەی ئێستا بووەتە نمونەیەکی ئاوەدانی و پێشکەوتن.
سەبارەت بە زانكۆی ئه‌مریكی لە دھۆک سەرۆک بەرھەم ووتی، زانکۆی ئەمریکی پێگه‌یه‌كی زانستی و مه‌عریفه‌یی گرنگه و هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بێت له په‌یامه‌كه‌ی خۆی بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كانی ئاینده و خزمه‌تكردنی ئه‌م وڵاته و بایه‌خدان به په‌روه‌رده و فێركردن، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ته‌واوكه‌ری جیهانی پێشكه‌وتو بێت.
لەمیانی وتارەکەیدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، ئه‌م كۆڕه له‌كاتێكدا ده‌به‌سترێت گۆڕانكاری زۆر گه‌وره له‌ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، هه‌میشه پێشهات و گۆڕانكاری و رووداوی گرنگ رووبه‌ڕووی ئه‌م ناوچه‌یه بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م قۆناغە و ئەم ساته له مێژودا بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه به‌شێكی گۆڕانكارییه‌كان روویان له عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه‌یه، بەتایبەتیش ئێستا كه باس له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دەكرێت، ئاڵینگاری گه‌وره‌كان هاتوونه‌ته پێش بۆ نه‌خشاندنی ئاینده‌یه‌كی باش بۆ عێراق و بگرە بۆ ناوچەکە.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆک کۆمار باسی لەوەکرد، بە دڵنیاییەوە عێراق ده‌وڵه‌تێكی پڕبایه‌خ و گرنگی ناوچه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردوویه‌كی نزیكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ر نه‌بێ ده‌بینین له شه‌ڕی عێراق و ئێرانه‌وه سیستەمی سیاسی و ئەمنی ئه‌م ناوچه‌یه داڕوخاوه، منیش نه‌ك وه‌ك كوردێك وه‌ك هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ته‌ماشای گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ن، دەبینم كە دۆخەكە په‌یوه‌سته به سیاسه‌تی ناوخۆی عێراق و سیاسەتی سەرکوتکاری و جیاكردنه‌وه‌ی رژێمی رابردوو، كه بۆ سه‌ركه‌وتكردنی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی ئاماده‌بوو هه‌موو رێگایه‌ك بگرێته‌به‌ر، ئەمەش وانەیەکی زۆر گەورەیە، بۆیە خاڵی دەستپێکردن چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی عێراقە بە رێگاچارەی ئاشتیانە بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی سەقامگیری.
لە تەوەرێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆک کۆمار باسی لەوەشکرد، له ساڵی 2003ه‌وه پێکھاتە و نوێنەرانی عێراق بریارمانداوه كه بهسیستەمێكی ده‌ستووری حوكمی عێراق بكرێت، ئه‌و سیستمه كێشه و گرفتی زۆریشی هه‌بێت، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه ده‌بێت باسی بکەین پێكهێنانی حكومه‌ت هاتووه‌ته‌وه پێشه‌وه، ئاڵینگاری زۆرمان له‌پێشه و ئه‌مجاره له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار ئاڵینگارییەکان چاره‌نووسساز و گرنگن، هیوادارم به‌رێگای یاسای و ده‌ستووری و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
سەرۆک بەرهەم روونیشیکردەوە، ته‌نها گۆڕینی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌ت گرنگ نییه، به‌ڵكو قه‌یرانێكی بنه‌ڕه‌تی له عێراق هه‌یه كه قه‌یرانی حوكمڕانییه، ئه‌وه‌ی له تشرینی 2019 ده‌ستیپێكرد ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی به‌سره و به‌غدا و ناوچه‌كانی گرته‌وه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی فراوان بوون داوای حوكمڕانییه‌كی باشیان بۆ وڵاته‌كه‌یان كرد، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه چۆن حوكمڕانییه‌كی باش پێكبهێندرێت كه ره‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵكی عێراق بێت.
سەرۆک کۆمار ئەوەشی خسەروو، ناكرێت له دهۆكه‌وه باس له‌كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كرێت، ئەم کێشانە کێشەی کەڵەکەبوون پێویستی بە ھەڵوەستەیەکی جددی ھەیە، لە داوی ساڵی 2003یەوە لە دوای پەسەندکردنی دەستووری ئێستای عێراق بۆچوون و تێگەیشتنی جیاواز لە سەر برگەکانی دەستوور ھەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق ھەیە، وایلێهاتووه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بودجه كێشه‌كان به‌رده‌وام دێنه‌وه كایه‌وە، پێموایه خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش پێیانوایه ناجۆر و ناپەسەندە، چونكه كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه نه‌ك ته‌نها بودجه، پێویستمان به‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه و ته‌نها و ته‌نها به‌وه ده‌بێت له‌م قۆناغه بەیەکەوە دانیشین و گفتوگۆ بکەین.
Ещё видео!