چیرۆکی ئەو داعشەی لە گوندێکی کوردستان خۆی حەشاردا... ئەوەی میدیای کوردی باسی نەکرد لیرە بیبینە.. موونەرمیی، چۆن سەری ئەم کابرایەی خوارد و خستیە زیندانەوە بە جلی پڕتەقاڵی پیشاندرا؟
فەیسەڵ مەرعی ئەمێرێکی داعشە، ئەو بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی لەناو گوندێکی کوردی خۆی حەشاردابوو، بەڵام لەبەر ئەوەی کەسێکی موو نەرم بوو ئاشکرابوو. دواتر دەستگیرکرا و جلی پڕتەقاڵیان کردە بەری.
ئەم چیرۆکە شتی دیکە لە پشتییەوە هەیە، کە بۆ ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان گرنگە، بەڵام هیچ میدیایەکی کوردی باسی نەکرد، لەکاتێکدا زۆرینەی بەرپرسان میدیای تایبەت بەخۆیان هەیە، بەڵام کەسیان بەلای ئەم ڕووداوەدا نەچوون.
ئەم پیاوەی کە لە ڤیدیۆکەدا دەیبینن ناوی فەیسەڵ مەرعیە، ئەو خەڵکی ناوچەی حەزرە لە باشووری خۆرئاوای شاری موسڵ، بەڵام بۆ حەشاردان لە گوندی سەنگوڕی کوردی لە دووزخورماتوو نیشتەجێ بووە و زۆرجاریش جلی کوردی لەبەر کردوە.
ڕووداوەکەش بەهۆی کچە میدیاکارێکی بە ڕەچەڵەک میسریەوە ئاشکرابوو کە بەرنامەکەی زیاتر تایبەتە بە گەڕان و کات بەسەربردن.
کچە میدیاکارەکە کەمێک زمانی کوردیش دەزانێت، کاتێک دەچێتە گوندی سەنگوڕی کوردنشین، ئەمیرەکەی داعش کە کچەکە دەبینێت ئاگای لەخۆی نامێنێت و ئیتر لەبیری دەچێت کە ئەو یەکێکە لە ئەندامانی مەترسیدارترین رێکخراوی چەکداری کە دەستیان هەیە لە کوشتوبڕی هەزاران کەس و رفاندنی هەزاران کچی ئێزیدی.
فەیسەڵ مەرعی کەوتە پیاهەڵدانی ئەم کچە میدیاکارە میسریە، هەرئەوەی مابوو بڵێ مەلا بێنن با مارەی بکەن، کچەکەش بە قسەکانی فەیسەڵ لە قاقای پیکەنینی دا، فەیسەڵی موونەرمیش تا دەهات جەوی زیاتر بەو پێکەنینە دەکرایەوە.
بەڵام شتێکی گرنگی بیرچوو، کە ئەوەش بەهۆی نەخۆشی زەهایمەرەوە نەبوو، بەڵکو بەهۆی موو نەرمیەکەیەوە بوو.
ئەو بیری چوو کە یەکێکە لە داواکراوانی دەزگا ئەمنیەکان، هەربۆیە لەسەر بەزمی خۆی بەردەوامبوو، بەکچەی وت "ئەرێ تۆ شووت کردوە؟" ئەویش وتی نەخیر قوربان سینگڵم، ئیتر فەیسەڵ وەخت بوو لە خۆشیاندا شێت و هاربێت.
فەیسەڵی موونەرم بەبێ ئەوەی رێگە بدات کچەکە پرسیارەکانی لێبکات، پێێ وت "ماشەڵا تۆ زۆر جوانی، خۆت دەزانی ئیستاش وەرزی زستانەو کارەبا نییە، مرۆڤ له وهرزی زستاندا پێویستی بە کچێکی بەژن جوان و گەرمی وهكو تۆ ههیه، تاوهكو شهوه درێژهكانی پێوه بهسهر ببات".
ئیتر کچەکەش کە دەزانێت فەیسەڵ موونەرمە زیاتر ختووکەی دەدات بۆئەوەی قسەی زیاتری پێ فڕیبدات، بۆیە پێی دەڵێت: ئەی ئەگەر سەرماتە بۆچی بەتانی بەکارناهێنیت؟.
ئەویش دەڵێت ئاخر بەتانی بە تەواوەتی گەرمت ناکاتەوە، چونکە کارەبا زۆر خراپە، پیاو ئەگەر بیەوێت گەرمی بێتەوە پێویستی بە کچێکی بەژن و باڵا جوانی وەکو تۆ هەیە.
کچەکەش بە فەیسەڵ دەڵێت "ئەوە چاوی تۆیە کە من بە جوانی دەبینێت".
کچەکە دەیەوێت زیاتر یاری بە فەیسەڵ بکات و لە هەمان کاتیشدا بێهیوای بکات، بۆیە پێی دەڵێت ئاخر من میسریم و عێراقی نیم. بەڵام فەیسەڵی موونەرم نایەوێ دەرفەتەکە لە دەستبدات و بەدوای خاڵی هاوبەشدا دەگەرێت و دەڵێت: کێشە نیە عێراقی بیت یان میسری یان سودانی، چونکە ئێمە هەموومان موسوڵمانین.
کاتێک قسەکانی فەیسەڵ بڵاودەبێتەوە، ئیتر لێرەوە قوڕە خەستەکەی بۆ دەگیرێتەوەو بەیەکجاری ماڵی بەقور دەگیرێت.
فەیسەڵ لەناو داعشیشدا هەر موونەرم بووەو بەردەوام بەدوای کچانەوە بووە.
لە کوردەواریدا دەڵێن ئەگەر دەمت بوەستێ سەرت سەڵامەتە، ىەڵام وا دیارە بۆ موو نەرمەکان شتەکە سەختترە.
هەر دەوای بڵاووبونەوەی ڤیدیۆکە دەناسرێتەوەو خۆی کوڕەکەی بە مادەی تیرۆر دەستگیرکردەکرێن کە خۆیان وەکو ئاوارە حەشاردابوو لەگوندی سەنگوڕی کوردی و هەروەها خۆیان تێکەڵ کردبوو لەگەڵ چەندین خێزانی ئاوارەی دیکەی گوندەکە.
سەنگوڕ سەر بە قەزای دوزخورماتووە، ئەو گوندە زۆر دوور نیە لە گوندی زنانەی نزیک قەزای کفری، کە هێزەکانی پێشمەرگە حەشارگەیەکی داعشیان تێیدا دۆزۆیەوە کە لەوێوە هێرشیان دەکردە سەر پێشمەرگەو بۆسەیان بۆ خەڵکی دادەنا.
ئەگەرچی دەزگا ئەمنیەکان ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان لەگەڵ فەیسەڵ ئاشکرا نەکردوە بەڵام پێدەچێت یەکێک بێت لەوانەی کە دەستی هەبووبێت لە هێرشەکانی داعش کە ناو بەناو دەیانکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق.
فهیسهڵ مهرعی پێشتریش له سووریا بووه، ههروهها بهرپرسی كهرتی (حهزڕ)ی داعش بووه لە موسڵ. تۆمەتبارە بەوەی دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر کچان.
حەزڕ بە دووری ٨٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای موسڵ و شارێکی مێژوویەو دوو سەدە پێش زایین بنیاتنراوە، بەڵام داعش زۆربەی شوێنە مێژوویەکانی شارەکەی تەقاندەوە کە فەیسەڵ بەرپرسی بووە.
ئێستا فەیسەڵ بە کەلەپچەکراوی لە پشتی شیشەکانی زیندانە و ماڵی بەقوڕ گیراوە، ئەو نە ژنەکەی دەستکەوت و نە بە ئاسانیش دەتوانێت جارێکی تر رووناکی بەچاو ببینێتەوە.
ئەمە ڕێک ئەو پەندە کوردیەیە کە دەڵێت "کابرا بۆ ریشی چوو سمێڵیشی لەسەر دانا"، هەر بۆیە جارێکی تر فەیسەڵ دەرفەتی ئەوەی نابێتەوە کە دەورو خولی ژنان بداتەوە، ئەوەی بۆ فەیسەڵ ماوەتەوە، تەنیا چوار دیواری رەقوتەقی زیندانە لەگەڵ خەیاڵ و بیرکردنەووەکانی خۆی و کەلەپچەکانی دەستی.
بە بڕوای تۆ دەبێت فەیسەڵ ئیستا لە زیندان بیر لەچی بکاتەوە؟ ئەگەر دەزانیت بیر لەچی دەکاتەوە لە کۆمێنت پێمان بڵێ.
هیچ کام لە میدیاکانی ڕووداو، ئێن ئاڕ تی و Kurdistan24 و کودسات نیوز و میدیاکانی تر باسی ئەم ڕووداە گرنگەیان نەکرد.
#کوردستان
#کورد
#داعش
داعشە کوردەکان. ڕووداو.. بەداخەوە لەم ڕۆژانەدا ئاسایشی سلێمانی ژمارەیەک گەنج و میردمنداڵی پیرەمەگروونی بە جلی پڕتەقاڵیەوە هێناو سەر شاشەی تەلەڤزۆنو پیشانیاندا. چۆن دەکرێت ئەو گەنجە خۆپیشاندەرەکانی پیرەمەگرون وەکو کەسێکی وەکو مەلا شوان و فەیسەڵ مەرعی لە تەلەفزۆن پیشاند بدرێن؟.
پیشتر داعش کچ و ژنیان رفابدوە وەکو باندی لەشفرۆشی مامەلەیان پیوە کردوو کاری لەشفرۆشیان پیوە کردوە.
Ещё видео!