هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر سێ گه‌ڕه‌كی تری موسل كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه‌و گه‌مارۆی ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی تری به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ ده‌ده‌ن، به‌پێی دواین ئاماریش ژماره‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و شاره 173 هه‌زاركه‌سی تێپه‌ڕاند.
عه‌بدولئه‌میر یارهلاَ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر گه‌ڕه‌كه‌كانی حه‌وتی نیسان و مالیه‌و سدیق یان له‌به‌ری رۆژهه‌لاتی موسڵ كۆنترۆڵكردۆتهوه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی هێرشیان كردۆته سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌داله وسۆمهر و شه‌ڕێكی سه‌خت له‌و 2گه‌ڕه‌كه ده‌ستی پێ كردوه.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و شاره، وه‌زاره‌تی كۆچوكۆچبهرانی عێراق لهبهیاننامهیكدا ڕایگه‌یاندوه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا 173 هه‌زارو584 كه‌س ئاواره بوون.
Ещё видео!