بسم الله الرحمن الرحیم
ڕێکخراومان «ڕێکخراوی فێرکار بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری» چالاکییەکی پەروەردەیی ئەنجامدا، ئەویش بە سازدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز (م. فهمي سعید رشید - مامۆستای زانكۆ) بە ناونیشانی ((کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ژیانی تاک))...
لە چالاکییە زانستییەکەدا تیشک خرایە سەر لایەنە نەرێنییەکانی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چۆنیەتیی کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردنی کێشە و دەرهاویشتەکانی ...
بێگومان ئەمەش بابەتێکی گرنگ و پێویست و هەنووکەییە بۆ تێکڕای چینەکان بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی.
جێی باسە کۆمەڵێک مامۆستا و کەسایەتیی دیار ئامادەی سیمینارەکە بوون و چالاکییەکەیان دەوڵەمەندتر کرد...
لە کۆتاییدا ڕێکخراومان پێزانین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ بەڕێز «م.فهمی سعید» خواست و سوپاسنامەی ڕێکخراوی پێ بەخشرا.
Ещё видео!