شەڕی چاڵدێران لە نێوان ئیمپراتۆرەکانی سەفەویی و عوسمانیدا، بە خاڵێکی گۆڕانی گرنگی مێژووی نەتەوەی کورد و کوردستان دەژمێردرێت.
لەو شەڕەدا کە ڕۆژی ٢٣ی ئاوگوستی ساڵی ١٥١٤ بە هێرشکردنی لە شکری سوڵتان سەلیمی عوسمانی بۆ سەر لەشکری شا ئیسماعیل سەفەویی دەستیپێکرد، کوردستان بوو بە گۆڕەپانی شەڕوپيکدادانی نێوان دەوڵەتانی سوننەی عوسمانی و شيعەی ئێران کە دامەزرێنەرەکەی شا ئیسماعیل بوو.
لەبەرئەوەئ کە کوردەکان سوننە بوون و لەلایەکی ترەوە شەڕەکە لە ناوچەکانی ئەواندا ڕوویدابوو، زۆربەی سەرۆک خێڵە کوردەکان لەو شەڕەدا پشتی عوسمانییەکانیان گرت و لە ئەنجامدا سوڵتان سەلیم توانی لەشکری سەفەویی بشکێنێت.
شکاندنی سەفەوییەکان لە شەڕی چاڵدێراندا، سەرەتای دابەشبوونی خاک و نەتەوەی کوردستان بوو بەسەر دوو دەوڵەتی ئێران و عوسمانیدا.
هەرچەندە ئێران لە شەڕی چاڵدێراندا شکا، بەڵام بە ئاسانی ملی نەداو بە زوویی کۆتایی بەشەڕەکە نەهێناو هەردوو دەوڵەت بۆ سەقامگیری دەسەڵاتی پتری خۆیان بەسەر کوردستاندا دەیان ساڵ بەربەرەکانی یەکترییان کرد...
ناوی پەرتووک : کۆماری کوردستان
١٩٤٦/٠١/٢٢-١٩٤٦/١٢/١٧
بابەت :مێژوو
نووسینی : حامید گەوهەری
خوێندنەوەی : شەهاب مەحمود
کاری دەنگ : جەهانگیر ڕەحمان
Ещё видео!