فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی، قۆناغی چواره‌می ڕزگاركردنی خۆرئاوای موسڵ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆریش ده‌ڵێن: له كۆنترۆڵكردنی دوو گه‌ڕه‌كی دیكه‌ی ناو شاری موسڵ، نزیك بوونه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی نیشتمانیش ئاشكرای ده‌كات، هێزه‌كانیان به هاوكاریی هاوڵاتییانی سنوره‌كه، دوو گوندیان له باكووری موسڵ ڕزگار كردوه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ به‌رده‌وامه، فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانیان قۆناغی چواره‌می ڕزگاركردنی ناوچه‌كانی خۆرئاوای موسڵیان ده‌ست پێ كردوه له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، دوای كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌رو پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ئێستا هێزه‌كانیان به ئاراسته‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وتویانه: به‌شێك له هێزه‌كانیان به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه قه‌راغی شاری موسڵ له میحوه‌ری خۆرئاوا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردوه: هێزه‌كانیان له میانی شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵانی ناوه‌ندی شاری موسڵدا، له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی موحاربینو ئهخائی یه‌كه‌م، پێشڕه‌ویی باشیان كردوه.
مه‌عن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی دژه‌تیرۆر وتویه‌تی: هێزه‌كانیان دوو له‌سه‌ر سێی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان له تیرۆریستانی داعش پاك كردۆته‌وه‌و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر شوقه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز چڕ كردۆته‌وه‌و زه‌بری كوشنده‌یان له داعش داوه.
باسی له‌وه‌ش كردوه، به‌م زوانه هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كه، به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش به‌ته‌واوی له ڕۆخی ڕوباری دیجله نزیك ده‌بنه‌وه.
لای خۆیه‌وه، ئه‌سیل نوجێفی فه‌رمانده‌ی حه‌شدی نیشتمانی له نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانیان له میحوه‌ری باكوری شاری موسڵ، له هێرشو په‌لاماره‌كانیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌رو پێگه‌كانی داعش بهردهوامنو له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوو گوندیان رزگار كردوه.
نوجێفی نوسیویه‌تی: هه‌ردوو گوندی سه‌لامو عه‌باسییه له باكووری شاری موسڵ به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ كراون.
وتوشیه‌تی: به‌كۆنترۆڵكردنی ئه‌و دوو گونده، هێزه‌كانیان له قه‌راغی شاری موسڵ نزیك ده‌بنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری شاره‌كه‌دا ده‌بێت.
به‌وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی نیشتمانی: هاوڵاتییانی ناو شاری موسڵ‌و ده‌وروبه‌ری، هاوكارییه‌كی باشی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن له ئاشكراكردنی حه‌شارگه‌و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كان ئاسانتر ده‌كات.
نوجێفی ئه‌وه‌شی روون كردۆته‌وه، هاوڵاتیانی شاری موسڵ له دژی داعش، راپهڕیونو به‌و هۆیه‌شه‌وه تیرۆریستانی داعش توانای به‌رگرییان نه‌ماوه‌و له به‌ره‌كانی جه‌نگ هه‌ڵدێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: به‌هۆی هاوكاریی نێوان هاوڵاتییانی موسڵ‌و هێزه ئه‌منییه‌كان، زیانی سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و رێگهخۆشكهریش ده‌بێت بۆ خێراتركردنی ڕزگاركردنی شاره‌كه له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانی ناو شاری موسڵ باسیان له‌وه كردوه، به‌شێكی زۆر له تیرۆریسته عێراقییه‌كانی ناو داعش، له شاره‌كه ههڵدێنو هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن، خۆیان حه‌شار بده‌ن، بۆیه له ئێستادا زۆربه‌ی ئه‌و داعشانه‌ی له ناو سه‌نته‌ری شاری موسڵدا ماونه‌ته‌وه، بیانییهكانو داعشه موسڵییهكانن.
Ещё видео!