دوای شەوێکی تاریک و پڕ لە تەقە، لەگەڵ تروسکەی رۆشنایی بەیاندا، ناچارن شارەکەیان جێبێڵن، بۆ رزگارکردنی خۆیان و ماڵباتەکەیان دەبێ تاوەکوو چاو بڕدەکات لە شارەکەیان دووربکەونەوە.
ئەوە حاڵی کوردانی خورماتوو بوو، لە بەرەبەیانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧. دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق شارەکەیانی کردە ئامانج، دوای کشانەوەی هێزی پێشمەرگە، خۆبەخشەکانیش توانای بەرگرییان نەما.
میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حەشدی تورکمان، پاش کوشتن و بڕین، کەوتنە تاڵانکردن و سووتاندن و تەقاندەوەی دوکان و ماڵی کوردان.
ژن و پیاو، پیر و منداڵ لە چاوتروکانێکدا ژیانیان تێکچوو، ئەمان بەشێک نین لە گەمە سیاسیەکان دا، هاوسەنگی هێز واتایەکی نییە لایان، ئەوانە رۆڵەی خورماتوون، گەڕانەوەیان دەوێت بۆ شارەکەیان.
لەم بەڵگەفیلمەدا دەبینین لەو شەوەدا چیان بەسەرهاتوو، هەروەها بۆ ناتوانن بگەرێنەوە سەر زیدی خۆیان.
Ещё видео!