هەسارەی مەریخ نزیکەی 4.5 بلیۆن ساڵ لەمەوبەر پێکهاتووە، کەوتۆتە دەرەوەی ئەو ناوچەیەی کە گونجاوە بۆ ژیان.. مانای ئەوەیە کە زۆر دوورە لە خۆرەوە و بڕێکی کەمی لە تیشکی خۆر پێدەگات.
لەپاش بلیۆنێک ساڵ لە پێکهاتنی.. هەسارەی مەریخ بەرگەهەوایەکی زۆر چری هەبووە
کە ئەوگەرمییە قەتیس کردووە ک لەخۆرەوە پێی گەیشتووە.. هاوشێوەی زەوی، سەر ڕووی هەسارەکەی گەرم دەکرد.
لە ئەنجامدا، پاش بلیۆن ساڵی دواتر.. خۆرەبا فشاری خستە سەر بەرگەهاوای هەسارەی مەریخ، بەبێ بەرگەهەواش، هەسارەی مەریخ وشک و ساردتر بوو.. پلەی گەرمی ئەمڕۆی مەریخ -70 پلەی سەدییە، ئەو ڕێژە ساردییەش هێندە زۆرە کە مرۆڤ تیایدا ناتوانێت بەزیندویی بمێنێتەوە.
لەو کاتەدا، هاوشێوەی زەوی ئاوو هەوای مەریخ شلەتێن بووە و ئاو لەسەر ڕووی هەموو هەسارەکە بوونی هەبوو، بەڵام مارس بوارێکی موگناتیزی بەهێزی نەبوو تاکو لەبەرامبەر خۆرەبای بەهێز بیپارێزێت.
پێشتر ئاوی بەستوومان لەسەر هەسارەی مەریخ دۆزیوەتەوە لە ناو چاڵێکی زۆر گەورەدا، کە بەچاڵی کۆرۆلیڤ ناسراوە، کە لەوانەیە لە داهاتوودا هاوکاربێت بۆ مرۆڤایەتی تاکو هەسارە سوورەکە داگیربکات
ڤیدیۆی زیاتر:
[ Ссылка ]
Ещё видео!