*تا ئێستاش پەیوەندیی و هەماهەنگییەک هەیە لە نێوان دنیای کریستیانیەت و ئەو دیموکراسییەی ئەمڕۆ بەرقەرارە.
*چارەسەری کێشەکانی عێراق لە دەرەوە نایەت و پێویستە لە ناو وڵاتەکەدا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت، ئەمەش زەحمەتە چونکە میلیشیاکان و حزبە شیعەگەراکان هێندەی ئەوەی گوێڕایەڵی پلان و بەرژەوەندییەکانی ئێرانن، ئەوەندە بەرژەوەندی عێراق نابینن.
*پێویستە مامۆستایانی ئاینی گوتاری ئاینی لە خزمەت ئێستادا بەکاربهێنن، نەک بۆ زیندووکردنەوەی سیاقێکی مێژوویی و سەپاندنی ئەو ئایەتانە بەسەر ئەمڕۆدا.
*دەکرێت سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق وەک پەیامێک بۆ ئێران لێکبدرێتەوە، بەڵام ئایا چ گرنگییەکی هەیە لە کاتێکدا زۆر پەیام بە ئێران دراون.
*سوننەکانی عێراق لەمڕۆدا وەک بێ باوان تەماشا دەکرێن، تورکیا هەوڵ دەدات یارمەتییان بدات بەڵام لەبەر ئێران ناتوانێت هەموو کارتەکانی بەکاربهێنێت.
*دوورکەوتنەوە و جیابوونەوەی حزبە کوردییەکان لە یەک، هەروەها نزیک بوونەوەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لەسەر بنچینەی خزمەتکردنێکی گشتی نییە.
*دەبوایە کورد پێشتر بە باشی خۆی ئامادە بکردایە و هەر گوتارێک یان پەیامێک لە دەرەوە دێت، یەکسەر ئاوێتەی گوتاری خۆی بکات و شتێکی تری لێ بەرهەمبهێنێت.
*شیعەکان و سوننەکان هەر یەکە پێناسەیەکی جیاوازیان بۆ تێرۆریزم هەیە.
دەنگی ئەمەریکا گەورەترین دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە کە بە ز
یاتر لە 45 زمان کە یەکێکیان زمانی کوردیـیە بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو خەڵکەی لە ناوچەکانیان ئازادی ڕۆژنامەگەری سنووردارە یان هەر نیـیە. دەنگی ئەمەریکا لە ساڵی 1942 وەوە دامەزراوە و وابەستەیە بە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان بە شێوەیەکی دوروست و بێ لایەنانە و گشتگیر کە تێڕوانین و بۆچوونی هەموو لایەنەکانی تێدابێت، ئەمەش تاوەکو ڕاستیـیەکان بۆ خەڵکی بگەیەنێت. دەنگی ئەمەریکا تەنیا لە لایەن باجدەرانی ئەمەریکایـیەوە پارەی بۆ دابیندەکرێت وەک بەشێک لە ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی.
Ещё видео!