فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ لهبهرهوپێشچوندایه، له‌باره‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی داعشیشه‌وه ده‌ڵێ، 6000 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ناو موسڵدایه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه داوا له چه‌كدارانی سه‌ر به گروپی داعش ده‌كات، چه‌كه‌كانیان فڕێ بده‌ن و ژیانی خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
جه‌نه‌راڵ تاڵیب شه‌غاتی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 6 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ناو شاری موسڵدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ڕێوه ده‌چێت.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: پلانه‌كه به‌پێی پێشبینییه‌كانی ئێمه به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات. هێزه‌كانمان ڕاوێژیان پێ ده‌كرێت و گه‌مارۆی شاره‌كه‌یان داوه. ڕزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ له‌به‌ره‌وپێشچووندایه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه هه‌روه‌ها داوای له سه‌رجه‌م چه‌كدارانی داعش كرد چه‌كه‌كانیان فڕێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ژیانی خۆیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كان.
Ещё видео!