دەرکەوتنی #پڵنگی_زاگرۆسی لەناوچەی شارباژێڕ...
دەرکەوتنی پڵنگ، لە چیاکانی کوردستان، شتێکی تازەو نامۆو سەیر نییە، لەڕاستیدا نامۆبوون و سەیرو کارەسات ئەوەیە، کە چیاکانی کوردستان پڵنگی لێ نەبێ و لێی نەمێنێت.
بەدرێژایی مێژووی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، پڵنگی زاگرۆسی لێنەبڕاوە، بەداخەوە ئێستا تەنها لە ناوچە سنورییەکان توانیویانە خۆیان بپارێزن، ئەویش بە سودبینین لە ئارامی سنور. دەرکەوتنی پڵنگ لە (گوندی زەرون)ی سەر بە شارباژێڕ، شتێکی سەیر نییە، ناوچەکە سنورییە لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆیە پڵنگەکان دەتوانن بەهەردوو دیودا هاتووچۆ بکەن، دەکرێت ئەم پڵنگەیش وەک زۆربەی گیاندارە کێوییەکانی دیکە دەرفەتی ئارامی سنورەکانی قۆستبێتەوە، لەو سنورەدا بەهەردوو دیودا هاتووچۆ بکات.
لە ڤیدیۆکەدا وا دەردەکەوێت، کە پڵنگەکە پڵنگێکی تەواو پێگەیشتووبێت، لە نێرەیەکی تەواو پێگەشتوو دەچێت، بەداخەوە یان چاوی ئێمە هەڵە دەکات، یان قاچی ڕاستی لە تەواو ناچێت، هیوامان وایە وانەبێت و چاوی ئێمە هەڵەی کردبێت.
هەرچیبێت و هەرچۆنێکبێت، هەر مایەی دڵخۆشییە، دەرکەوتنی پڵنگ لە هەر جێیەکی ئەم نیشتیمانە، هیوادارین هەموومان خۆشەویستی و دۆستایەتی پڵنگەکان هەڵببژێرین، وەک ئەم هاوڕێیە لەکاتی بینینیدا، ئاواهی ڤیدیۆیەکی جوان و دڵخۆشکەرانەی بگرین، نەک خودا نەکردەن کاری نەگونجاوو هەوڵوێستی ناشارستانی و دواکەوتووانە دژیان ئەنجام بدەین، چونکە پڵنگەکان و تەواوی گیاندارە کێوییەکانی کوردستان، سەروەتێکی نیشتیمانین، بەشێکن لە ئەم خاک و ئاوە، وەک ئێمە مافی هەبوون و ژیانیان هەیە تێیدا...
#پڵنگی_زاگرۆسی
#لیۆپاردی_زاگرۆسی
#zagrosian_leopard _ #persian_leopard
Ещё видео!