ناوی تەواوی | (موعاوییەی کوڕی ئەبی سوفیان کوڕی صەخڕ کوڕی حەڕب کوڕی ئوممەیە کوڕی عەبدی شەمس کوڕی عەبدی مەناف کوڕی قوصەی کوڕی کولاب کوڕی موڕە کوڕی كەعب کوڕی لوئەی کوڕی غالب کوڕی فەھڕ کوڕی مالك کوڕی ئەننەضڕ ؛ کە ئەمیش قوڕەیش کوڕی کینانە کوڕی خوزەیمە کوڕی مودریکە کوڕی ئیلیاس کوڕی موضڕ کوڕی نزار کوڕی مەعد کوڕی عەدنان) ـە.
پایە و پێگەی | لە گەورە و تێگەیشتوانی ھاوەڵانی بەڕێزە رضي الله عنهم ، یەکێك بوو لە نووسەرانی سروشی خوای گەورە و بە شەشەم جێنشین دادەنرێت لە ئیسلامدا و دانەری دەوڵەتی ئەمەوییەکان بوو.
شوێنی لە دایکبوونی | مەککەی پیرۆز.
نازناوى | خاڵی باوەڕداران ، ئەبو عەبدوڕەحمان ئەمەوی قڕشی.
ساڵی لەدایکبوونی | ٦٠٨ ی کۆچی.
ساڵی مردنی | ٦٨٠ ی کۆچی لە دیمەشق ، واتە : ٧٨ ساڵ ژیاوە رضي الله عنه.
ماوەی دەسەڵاتی | لە ٤١ کۆچی بوو بە پادشا تاکو ٦١ کۆچی فەرمانڕەوا بوو رضي الله عنه ؛ ھەروەکو پەیامبەر علیە الصلاة والسلام فەرموویەتی : (الخلافة بعدي في أمتي ثلاثون سنة ، ثم ملك بعد ذلك) واتە : (مێرنشینایەتی لە گەلەکەمدا سی ساڵە ، ئینجا پادشایەتی دێت دوای ئەوە) ھەروەھا پەیامبەر علیە الصلاة والسلام فەرموویەتی : (الخلافة في قريش والحكم في الأنصار والدعوة في الحبشة والجهاد والهجرة في المسلمين والمهاجرين بعد) واتە : (مێرنشینایەتی لە قوڕەیشە و حوکمکردن لە پشتیوانانە و بانگخوازی لە حەبەشەیە و کۆششکردن و کۆچکردن لە موسوڵمانان و کۆچکەرانە دواتر) کەواتە پێشەوا موعاوییە رضي الله عنه ھەم لە قوڕەیشە و ھەم پادشاشە بەپێی ئەو دوو فەرموودە دروستە.
خێزانەکانی | مەیسون کچی بەحدەل ، فاخیتە کچی قەرەظه ، کەنود کچی قەرەظه ، نائیلە کچی عەمماڕە.
منداڵەکانی | یەزید ، عەبدوڕەحمان ، عەبدوڵڵا ، ھیند ، صەفییە ، ڕەملە ، عاتیکە ، عائیشە.
دایکی | ھیند کچی عوتبە رضي الله عنها.
باوکی | ئەبو سوفیان کوڕی حەڕب رضي الله عنه.
برا و خوشکانی | یەزید ، عوتبە ، عومەڕ ، عەمڕو ، موحەممەد ، عەنبەسە ، جوەیرییە ، ڕەملەی گەورە ، ڕەملەی بچووك ، دایکی ئەلحەکەم ، ھیند ، مەیموونە.
بنەچە و وەچە | بنچینەی دەگەڕێتەوە سەر بنچینەی پەیامبەر علیە الصلاة والسلام لە عەبد مەناف دا ، لە بمەماڵەی ئەمەوییەکانە.
.................................
تێبینی | پەیامبەر علیە الصلاة والسلام لە ١١ کۆچی مردووە ، پێشەوا موعاوییە لە ٤١ کۆچی دەسەڵاتی گرتە دەست ؛ کەواتە پادشایە و قوڕەیشیشە بەپێی فەرموودەی دووەم جێنشینیشە ، لە گەورەی تێگەیشتووانی ھاوەڵانی بەڕێز رضي الله عنهم بووە و خوێندەوارییەکی زۆر بەھێز و لە ژمێریاریدا کارامە بووە ...
Ещё видео!