لینکی کتێب بە pdf
[ Ссылка ]
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر هاتوو لە کۆڕ و دانیشتگایەک یان شوێنێکی گشتی بوویت و، وەک کەسێکی ئاقڵ مەند ڕوویان لێکردی و، ئەم پرسیارانەی خوارەوەیان ئاراستەکردی و داوایان لێکردی بە شێوەیەکی لۆجیکی و زانستی وەڵامی بدەیتەوە نەک بە تێڕوانینی خۆت ، چۆن وەڵام دەدەیتەوە ؟
ئایا وەڵامی هیچ لەم پرسیارانە دەزانیت؟
ئەگەر دەزانیت ، ئایا هیچ بنەمایەکی زانستی لە پشت
ئەو زانیاریانەتەوە هەیە؟ یاخود تەنها بە تێڕوانینی خۆتە و هیچی تر!
بۆ ئەوەی بە شێوەی مەنتقی و زانستیانە وەڵامی ئەم پرسیارانە ببیستی ئەوا گوێبیستی ئەم پەرتوکە بە کە نوسەر بەشێوەیەکی کوورت و پوخت وەڵامەکانی داڕێژاوە.
ئەمەش مشتێکە لە خەرمانی پرسیارەکان
هەورە بروسکە بە زۆری لە کوێ دەدات؟
بۆچی دەپژمین؟
جیاوازی گۆشتی ماسی و گۆشتەکانیتر چیە؟
چینی ئۆزۆن چیە؟
تەرمۆز چۆن پارێزگاری لە شتەکانی ناوی دەکات؟
بۆچی ڕوبار و دەریاچەکان لەبەشی سەرەوە دەستەکەن به بەستن؟
بۆچی دەخەوین؟
بۆچی مەنجەڵی بوخار فیشکە فیشک دەکات؟
ئەو شتانەی بە جامگەرەکان هەڵدەواسین چون دەوەستن؟
بۆچی خوێ دەکرێ بەسەر ئەو ڕێگایانەی کە دەیبەستن؟
بۆچی لەکاتی پیاز جنیندا چاومان ئاو دەکات؟ وە چون خۆمان لەو حاڵەتە بپارێزین؟
ئایا دەتوانرێت لەو شوێنانەدا ئاو بخورێتەوە کە هێزی کێشکردنی زەوی تێدا نیە؟
فشاری درێژخایەن چ زیانێک بە مرۆڤ دەگەیەنێت؟
ئەگەر پەستانی بەرگەهەوا نەبووایە چی دەبوو؟
بۆچی هیتەرە هەڵمیەکان لە تەنیش پەنجەرەوە دادەنرێت؟
بۆچی سێوی گەزراو یاخود قاشکراو خێرا ڕەنگی دەگۆڕێ؟
ئایا ماسی دەخەوێ؟ ئەگەر دەخەوێ چۆن؟ ئەگەر ناخەوێ بۆ ؟
مێش چۆن دەتوانی بە بنمیچدا بڕوات و خۆی ڕابگرێ؟
بارکۆد چیە؟
لە چ شوێنێکی کوردستان خواردن درەنگتر دەکوڵێت؟
قەڵەم جاف چۆن کار دەکات؟
بۆچی لەناو کەوچکدا خۆمان سەرەو خوار دەبینین؟
کامییان باشترە؟ سابوونی ڕەق یان سابوونی شل؟
ئایا بەڕاستی پێوەستمان بەوەیە خۆمان بدەینه بەر تیشکی خۆر ؟
گەردەلول چۆن دروست دەبن؟
چۆن باڵندەکان کارەبا نایانگرێ کاتێک بەسەر تەلی کارەباوە دەنیشن؟ ......هتد ئەمانە و چەندین پرسیاری تر لە ڕێگەی ئەم کتێبەوە وەڵامەکانی بەدەست بێنە بەشێوەیەکی لۆجیکی و زانستی .
ناوی کتێب : چی ؟ بۆچی ؟ چۆن؟
نوسینی ئاسڵی گەپڵان
وەرگێڕانی : دەستەی چاپ و بەخشی عیرفان
خوێندنەوەی توبا هەولێری
کاری دەنگ : هاوکار محمد حەسەن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ بینینی تەواوی کتێبەکان سەردانی کەناڵەکە بکەو ، گەر سەبسکرایبت نەکردووە ، ئەوا سەبسکرایبمان بکەو ، زەنگۆڵەی 🔔 تەنیشت سەبسکرابەکە چالاک بکە، بۆ ئەوەی یوتوب ڕاستەوخۆ ڤیدیۆکانت بۆ بنێرێت لەگەڵ یەکەم چرکەی دابەزینیدا.
Ещё видео!