رووداو - هەولێر
ئەو سێ گەنجەی کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵێک لە هەولێر دەستگیرکرابوون و دواتر بە کەفالەت ئازادکران، جارێکی دیکە دەستگیرکرانەوە.
دوای ئەوەی گەنجەکان بەکەفالەت ئازادکران، کەسوکاری منداڵەکە داوایان لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆئەوەی لە بەرامبەر ئەو تاوانەی کە دژی کچەکە ئەنجامدراوە هەڵوێستی هەبێت.
لوقمان ئیسماعیل، باوکی منداڵەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای ئازادکردنی گەنجەکان بە کەفالەت، هەستم کرد زووڵمم لێدەکرێت، لەبەرئەوە داوام لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد لەو کەیسە ئاگاداربێت و یارمەتیمان بدات".
رۆژی هەینی جارێکی دیکە ئەو سێ گەنجە دەستگیرکرانەوە و ئەمجارە دادوەر بە ماددەیەک لە زینداندا رایگرتوون کە مافی بەکەفالەت ئازادکردنیان پێنادات.
رۆژی 14-4-2019 سێ گەنج بە تۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لە هەولێر دەستگیركران، بەڵام رۆژی 17ی حوزەیرانی 2019 بەکەفالەتی 30 ملیۆن دینار ئازادکران.
Ещё видео!