گەشتی ژیانم - مەسعود محەمەد - بەشتی چوارەم
کتێبی گەشتی ژیانم
لە نووسینی مامۆستا مهسعوود محهمهد
ئەم کتێبە بریتیە لە گەشتی ژیانی نوسەر لە ماوەی ژیانیدا هەر لە منداڵیەوە تا ژیانی قوتابخانە و زانکۆو بواری سیاسی لە کوردستان و عێراقدا وە هەوڵەکانی لە کۆڕی زانیاری کورد بۆ کارکردن لەسەر مێژوو و وێژەو زمانی کوردی. ئەم کتێبە گرنگە بۆ هەر کەسێک بیەوێت شارەزابێت لە بیرو بۆچونەکانی مامۆستا.
مەسعوود محەمەد زادەی ساڵی 1919 ی کۆیەی باشووری کوردستانە و ڕۆژی 1 ی نیسانی ساڵی 2002 لە شاری هەولێر، دونیای جێ هێشت.
مەسعوود جەلیزادە مرۆڤێکی حەقپەرستی، مرۆڤدۆستی کوردستانپەروەر، لە بواری فیکر، مێژوو، زمان، ئەدەب و جڤاکناسیدا به کوردی و عارەبی بەرهەمی شاکاری هەیە. نووسینەکانی نووسەر لە هەردوو ڕووی ڕووخسار و ناوەڕۆکەوە سەنگ و پلەیان تایبەتە، سەرچاوەی فەرهەنگ و زانیارن.
مەسعوود جەلیزادە لە بەرهەمەکانیدا داکۆکی لە ئازادیی بیر دەکات، هزر و بۆچوونی باو دەکاتە بابەتی تۆژینەوە، لە ڕوانگەیەکی ئەنارکیستانەوە داکۆکی لە ئازادیی تاک دەکات. بە بۆچوونی مەسعوود محەمەد مرۆڤ تاکە خالیقە. دین و ئایدیۆلۆژی دیاردەی جڤاکین.
ماڵپەڕی مەسعوود محەممەد:
[ Ссылка ]
سەرچاوەی فایلە دەنگیەکە پەڕەی (مەسعوود محەممەد) لە فەیسبوک
[ Ссылка ]
گەشتی ژیانم بە PDF
[ Ссылка ]
Ещё видео!