من پێم وانییە گاڵتە بە ئایەتەکە دەکات بەڵکو گاڵتە بە دەججالێکی وەکو مەلا عەلی کەڵەک دەکات کە دینی پیرۆزی ئیسلامی بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسیی خۆی بەکارهێناوە و تا ئێستا هەزاران موسوڵمانی سەقەتی لە دینی ئیسلامی راستەقینە زیاتر دوورخستۆتەوە. دینی ئیسلامی راستەقینە داوای ئەوە دەکات خەڵک کە نەخۆش کەوت بچێتە لای دکتۆری راستەقینە بۆ چارەسەر نەک لای مەلای سەقەتی وەکو مەلا عەلی کەڵەک. ئایەتەکە زۆر بە هەڵە لە لایەن موسوڵمانە سەقەتەکانەوە لێکدانەوەی بۆ کراوە، ئەگینا هەرگیز نابێت بۆ چارەسەری هیچ نەخۆشییەک تەنها پشت بە قوڕئان خوێندن یان ئاوی زەمزەم ببەستیت بەڵکو واجبە بچیتە لای دکتۆری راستەقینە و ئینجا ئەگەر لەگەڵ ئەو چارەسەرەی دکتۆری راستەقینە بۆت دەنووسێت قوڕئانیش بخوێنیت یان ئاوی زەمزەم بخۆیتەوە هیچ کێشەیەک نییە.
Ещё видео!