ددانی ئاقڵی (ددانی ژیری) ...
ددانی ئاقڵی سێیەم ددانی خرێنەی مرۆڤە و لە تەمەنی 17 بۆ 25 ساڵیدا دەردەکەوێت. ئاساییر ئەگەر کەسێک ددانی ئاقڵی هەر نەبێت یان زیاتر لە چوار دانەی هەبێت .
ئازاری هاتنە دەری لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە و بەندە لەسەر قەبارە ی شەویلگەی کەسەکە و گۆشەی هاتنە دەری ددانەکە.
بۆچی ئەم ددانە ناوی نراوە ددانی ئاقڵی (ددانی ژیری)؟
چونکە کاتنی هاتنەدەری هاوکاتە لەگەڵ تەمەنی پێگەیشتن و کامڵ بوون .
نیشانەکانی هاتنە دەری (ددانی ژیری) چین؟
• ئاوسان وسوربونەوەی پوک.
• ئازاری گوێ.
• ناتوانی دەمت زۆر بە باشی بکەیتەوە.
• بۆنی ناخۆشی ناودەم.
• ئازار لەکاتی نان خواردن و جویندا.
کەی پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێ و هەڵبکێشرێ؟
هەموو ددانێکی ژیری پێویستی بە هەڵکێشان نیە، بەڵام جاروبار ئەگەر ددانەکە گرفتی دروست کرد وەکو ئازاری زۆر یاخود هەر کێشەیەکی تر پێویستە ددانەکە بکێشرێ. پزیشکی پسپۆڕ یارمەتی دەرت دەبێت بۆ بڕیاردان لە کێشان یاخود نەکێشانی ددانەکە.
هەر تەندروست بن..
د. عبدالجلیل ئازاد کۆیی
پسپۆڕی نەشتەرگەری دەم و چاندنی ددان
مامۆستای زانکۆ لە کۆلێژی پزیشکی ددان-زانکۆی هەولێری پزیشکی
دامەزرێنەری سەنتەری ئای دێنت بۆ جوانکاری و چاندنی ددان
Ещё видео!