🔸 ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی مینە بەنەژاژی، پێشمەرگە و فەرماندەی دێرینی ناو رێزەکانی حیزبی دێموکرات
▫️کاکە مینە لە سەرەتای شۆرشی ٥٧ی هەتاوییەوە تا ساڵی ٦٤ی هەتاوی وەک فەرماندەیەکی ئازا و بەئیمان لە خزمەت حیزب و نەتەوەکەیدا بۆ دەستەبەرکردنی مافە زەوتکراوەکانی گەلەکەی خەباتی کرد.
لەوە دواش هەر چەند وەک پێشمەرگەی ڕەسمی لەناو رێزەکانی حیزب و پێشمەرگەدا نەمابوو، بەڵام وەک ئەندام و دڵسۆزی حیزب و خەباتەکەی، تا دواساتەکانی ژیانی هەر خەمخۆر و وەفادار بە ئامانج و ڕێبازی حیزبەکەی بوو.
Ещё видео!