سیستەمی کامێرای چاودێری بۆتە پێویستیەکی گرنگ لەژیانی رۆژانە، بەھۆی ئەوەی کە سرووشتی کارەکانی ئەم سەردەمە، وای لێھاتووە کە بوونی بووەتە پێداویستییەکی ژیان، کامێرای چاودێری جۆری زۆری ھەیە بەشێکیان جگە لە تۆمارکردنی وێنە دەنگیش تۆماردەکەن و بەشێکی زۆریشیان بە شێوەیەکی شاراوە درووستکراون و لە جۆری کەرەستەی جیاواز وەکو قەڵەم و چەرخ و کاتژمێر ھتد.. کە ئەم جۆرەیان لە وڵاتە پێشکەوتووەکان لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزە ئەمنییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بەڵام لە ھەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رۆژانە دەبیینین بەشێوەیەکی ئازاد مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە کامێرا سیخوڕیانەدا دەکرێت. ھاووڵاتییان بە ئاسانترین شێوە بەدەستی دەھێنن، دەروون و دیاردەی ئەمجارە باس لە کامێرا شاراوەکاندەکات کە زۆرترین گرفتی کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە و چەندین قوربانی چیرۆکەکانییان باس دەکەن، لەم بەرنامەیەدا ئەوەش دەخەینە روو کە چۆن خۆمان لە کامێرای چاودێری بپارێزین.
بەمیوانداری:
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت – بەڕێوەبەری پۆلیستی هەولێر
شاهۆ تەیب – بەڕێوەبەری تەکنیکی کوردستان 24
شاخەوان محەممەد – پارێزەر
دلۆڤان دلێر – فرۆشیاری کامێرای چاودێری
[ Ссылка ]
Ещё видео!