"قوماشی جلوبەرگ هەواگۆڕکێ بکات و لانیکەم 70٪ سرووشتی بێت"
بەشێکی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس باسی جلوبەرگ و قوماش بوو و یەکێک لە میوانەکان کە پسپۆڕێکی پێست و جوانکارییە دەڵێت: دەبێت قوماشی جلوبەرگ هەواگۆڕکێ بکات و لانیکەم 70٪ سرووشتی بێت.
دکتۆر هەنار عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری گوتی، قوماشی جلوبەرگ لە مادە کیمیاییەکان نەبێت، چونکە دەکرێت هۆکارێک بێت بۆ دروستبوونی هەستیاری. پاشانیش روونی کردەوە کە دەبێت قوماشەکە توانای هەڵمژینی ئارەقی هەبێت و کەمترین مادەی نایلۆنی تێدابێت.
ئەم پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاریی گوتیشی: قوماشی جلوبەرگ پێویستە کەمترین مادەی جیرە و زۆرترین لۆکەی تێدابێت، لەبارەی حەریریشەوە دەڵێت: ''دوای لۆکە، دووەم باشترین پێکهاتەیە بۆ جلوبەرگی پیاوان و خانمان''.
دکتۆر هەنار کاریگەرییە نەرێنییەکانی جلوبەرگی تەسک باسدەکات و دەڵێت: ''جلوبەرگی تەسک فەرمانەکانی پێست تێکدەدات، بەرگریی پێست لاوازدەکات و نایهێڵێت، تووشبوون بە خوێنمەیین زیاددەکات و دوور نییە لەداهاتوودا ببێتەهۆی نەزۆکی''.
Ещё видео!