یەکێک لەو شوێنە سەیر و جیاوازانەی باشووری کوردستان کە نزیک بە 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا ژیانی تێدا هەبووە قەزای ئامێدییە، شوێنە جوگرافییەکەی بەو شێوەیە هەڵکەوتووە، کە نزیکەی 1180 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە ، لەسەر چیایەکی بڵند لە ناوچەی بادینان دروستکراوە، ئێستا ئەم قەزایە سەر بە پارێزگای دهۆکە و نزیکەی 70 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورە.
مێژووی ئەم قەزایە پڕاوپڕە لە ململانێی سیاسی و گۆڕانکاری لە قۆناخەکانی دەسەڵات لەو ناوچەیە، لە سەردەمی دەسەڵاتی میرنشینی بادیناندا، ئامێدی کراوەتە پایتەختی ئەم میرنشینە.
هەر لە کۆنەوە جێگەی پێکەوەژیانی ئایینە جیاوازەکان بووە، وەک چۆن تاوەکو ئێستاش هەموو ئەو ئایینانە بێ هیچ کێشمەکێش و جیاوازییەک لەو شوێنەدا دەژین.
یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکییەکانی ئەو قەزایە ئەوەیە، ناتوانرێت فراوان بکرێت، بە هۆی زۆربوونی دانیشتوانی و پڕبوونەوەی لوتکەی ئەو چیایەی کە ئامێدی لەسەر بنیاتنراوە، کێشەیەکی گەورەی دانیشتوانەکەیەتی.
لەم بەڵگەفیلمەدا کە بەرهەمی ساڵی 2016ـەیە محەممەد موحسین ئامێدی، کە خۆی بە رەچەڵەک خەڵکی ئامێدییە، باسی ئامێدی و خەباتی خەڵکی ئەو دەڤەرە لە شۆڕشی کوردیدا دەکات، لەم بەڵگەفیلمەدا ئاشنا دەبن بە ژیان لە ئامێدی و رۆچوونە لەنێو مێژوو و شوێنەوارەکانی ئەو قەزایە.
دەرهێنان: هۆشەنگ ئەحمەد
مۆنتاژ: رەنج خالید
بەڕێوەبەری بەرهەم: هەرێم بەهائەدین
یاریدەدەری بەرهەم: توانا فەرەیدوون
Ещё видео!