تاران زایاری نوێ لەبارەی هێرشەکانی دونێ ئاشکرا دەکات
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لە تاران ڕاگەیاند، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئامانجەکانیان بەدیهێنا کە ئامانجەکان تەواو سەربازی بوون.
ئەوە دوای ئەوە دێت شەوی ڕابڕدوو تاران هێرشێکی چڕی موشەکی کردە سەر تەلئەبیب.
وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکرد، تاران پێچەوانەی "ڕژێمی زایۆنی" هیچ هێرشێکی نەکردوەتە سەر ئامانجی مەدەنی، ئەوە "ڕژێمی زایۆنی"یە هێرشکردنە سەر شار و خەڵکی بێتاوانی کردوەتە خوو.
بەپێی خەمڵدانەکانی ئێران نزیکەی 90%ـی موشەکانی گەیشتوەتەنەتە سەر خاکی ئیسرائیل و ئامجەکانیان پێکاوە، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ستایشکردنی هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئیسرائیل وتی،" کارێکی بوێرانە و وەڵامێکی گونجاوی ڕژێمی زایۆنیان دایەوە".
جەختیشیکردەوە، ئەمەریکایان لە هێرشەکە ئاگادار نەکردوتەوە، تەنها دوای هێرشەکە هۆشداری بە واشنتن دراوە کە دەستوەردان لە دۆسیەکەدا نەکات.
ئێران جارێکی دیکە هۆشداری بە ئیسرائیل دا وەڵامی هێرشەکەی نەداوە تا "هێرشی توندتر"ـی دژ ئەنجام نەدات، عەباس عێراقچی وتی،" تەنها وەڵامی ئیسرائیل نادەینەوە بەڵکو وەڵامی لایەنی سێیەمیش دەدەینەوە کە پشتیوانی ئیسرائیل دەکات".
جێی باسە بەهۆی هێرشەکە ماوەیەک ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئەسمانیەکان داخران، بەهۆی ئاڵۆزیەکەش لە دوێنیەوە دراوی عێراقی ۲ هەزار دینار، بەرامبەر هەر سەد دۆلارێک بەهاکەی لەدەستداوە، چاودێران پێشبینی دەکەن، ئەگەر هێرشەکە بەردەوام بێت، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دادەبەزێت.
====================
#دەزگای_ستاندەرد #standard_kurd #ستاندەرنیوز #ستاندەرکورد #کورد
#عراق #محكمة_الفدرالية
www.skurd.net
Ещё видео!