Mohsen #Chavoshi , #zani
with kurdish lyric
نەخۆشبوون
نە جریوە و مەیلی مەستانەت و
نە ساردی زستانیشت
بگەڕێوە بۆ دەستەکانت
چەندەها ڕۆژی زۆر
ستەمت بە دەستی زۆرێک خەڵک
ڕەوا بینی
شەوانە گالیسکە سوار
بەرەو ماڵەوە ملی خۆی ئەنێت
هەرچەندە کە مایینەکە ماندووە و
هەرچەندە گوریسەکە پارە پارە بووە
بەڵام چونکە کابرا دەرونی سافە
بارەکەی ڕێی خۆی ئەکات
حاڵی نەخۆشبوونم باش نیە
نە خەوێکی ئاسوودەم هەیە
نە حەزم بە بێداری یە
ناخی من و تۆ پڕە لە جیاوازی
تۆ گیرۆدە بە دەرمانیت و
من گرفتاری نەخۆشی
لە تەنیشت سیسەمەکەوە ئەخەوم
مەگەر کە هەوا گیرا
ببمە هەناسە بۆت
تۆ هەموو شەوێک ڕۆژ ئەبیتەوە و
هەموو ڕۆژێک بەیانی ئەبیتەوە
تۆ خەوێکی ئاسوودەت هەیە
داڵغە لێدان خراپ نیە
داڵغە لێبدە کە ئەتەوێت بڕۆیت
هەر کە ڕۆشتی و مردم
هەوڵدە بگەڕێیتەوە و
بە خوێن ساردییەکەوە
بمنێژیت
زۆر چەنە ئەدەم
زمانم گرێ بدە
زۆر لە تۆ ئەنۆشم
پیاڵەکەم لێ بسێنە
هەرچیم هەیە لێم سەنە
هەرچیت هەیە بیبەخشە
حاڵی نەخۆشبوونم باش نیە
نە خەوێکی ئاسوودەم هەیە
نە حەزم بە بێدارییە
ناخی من و تۆ پڕە لە جیاوازی
تۆ گیرۆدە بە دەرمانیت و
من گرفتاری نەخۆشی
لە تەنیشت سیسەمەکەوە ئەخەوم
مەگەر کە هەوا گیرا
ببمە هەناسە بۆت
تۆ هەموو شەوێک ڕۆژ ئەبیتەوە و
هەموو ڕۆژێک بەیانی ئەبیتەوە
تۆ خەوێکی ئاسوودەت هەیە
ئەمەوێت شەوانە و هەموو شەوێک
بتخەمە سەر شانم
ئەمەوێت شەوانە بمریت
شەوانەی لێوانم
لێوانی شەوانت
شەوانی بێداری
چەندە بێ ئوقرە و قورس
مل ئەنێمەوە بۆ ماڵەوە
چەندە لە دڵمدا بەبێ وەستان
بڵێسە و هاوار ئەنێیتەوە
من لە تۆ زۆر دڵتەنگم
تۆ لە کێ زۆر بێزاریت؟!
#چاوشی
#مریض_حالی
Ещё видео!