RAP LYRICS PRESENT
پێشەوا - تەنیایی
لەنێوان ڕۆشتنەکان
ڕوون بووەوە لێت تەنیایت دیسان
لەنێوان ئەستێرەکان
ئەستێرەیەک لە تۆ نیشان
مەلی گرمۆڵەی بێ ئاسمان
بڵێ هەتاوە بۆم ئازارەکان
بیری فڕین بووەتە هێزی باڵەکان
چیتر نەبی لە بەندی مرۆڤەکان
باڵندە نیم بەڵام ئاسمانم خۆشدەوێ
کێ دەگرێ ڕێ لێم من پێیەکانم ناسرەوێ
کێ دەتوانێ ئەم خەیاڵە لەسەرم هەڵگرێ؟
ڕێم لێ ون نابێ هەرچەند خەمیش دامگرێ
با بمرێ دڵ من دەنگم لەژێر خۆڵیش نامرێ
ڕۆژێ بۆ من خەیاڵ بوو بۆ تۆ ڕێگای ژیان
من تێمدا مردووە ترسی لەدەستدان
مێشکمی خواردووە حەسرەت و ویژدان
لەش کە ماندووە لە دار و زیندان
ڕەش داگیرسا دڵ لە داخان
تەرمێکی سارد بێ گیان
تەنیایت بۆ دەردەکانت دەرمان
پێمبڵێ تۆ وەسلی بە چی؟
دەترسی لە چی؟
ئەمجارە دەتەوێ ببی تەسلیمی چی؟
تۆ پەرتی بە کول ها
مەحتەلی نەفەرێک دەستی درێژکا یارمەتیت دا
دە خۆت دەستت بەپێشخە
کە جگە لە خۆت کەس نییە نا
سەیری ئاوێنە کە چی دەبینی
خەمخۆری خۆت بە لە خەڵک خێر نابینی
پێمبڵێ بزانم خەونە خۆشەکانت هاتنە دی؟
بیسپێرە دڵ بە تاریکی
بیگۆڕە ژیان هەر ڕۆژ کە جۆرێکی
دیتت گۆڕاوە زۆر شت لە مندا
دیتت نەما لە تۆ زەڕەیەک لە مندا
دیتت گەڕایەوە تۆش لە ڕوومدا
تەنیایی دەرفەتی پێدام چاک خۆم بناسم
کەچی زۆرجاریش ویستم خۆم خەڵاس بکەم
دڕاندم لە بەرمدا سەر کراس خەم
گۆڕاندم بەسەرمدا خۆم ڕزگار بکەم
تەنیایی هۆکار بوو خۆم پەیدا بکەم
مادام کە تەنیام دڵ بە دەریا دەم
ئەمان لە بریا کە ئاوی دڵمی دادا
هەرجار کە گریام بزەم لە لێوم لادا
ژیان بۆ پیاوەکانیش لێرە سەختە دادە
ئەم کایەیە هەر دوو سەری باختە دادە
چاک نەبووم ئێستاش خوماری بادا
گەشتی بە من خۆم لێ لادا
من مەست بووم سەری سەوزتم بە گا دا
مەلی گرمۆڵەی بێ ئاسمان
بڵێ هەتاوە بۆم ئازارەکان
بیری فڕین بووەتە هێزی باڵەکان
چیتر نەبی لە بەندی مرۆڤەکان
باڵندە نیم بەڵام ئاسمانم خۆشدەوێ
کێ دەگرێ ڕێ لێم من پێیەکانم ناسرەوێ
کێ دەتوانێ ئەم خەیاڵە لەسەرم هەڵگرێ؟
ڕێم لێ ون نابێ هەرچەند خەمیش دامگرێ
با بمرێ دڵ من دەنگم لەژێر خۆڵیش نامرێ
RAP LYRICS
Ещё видео!