له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگدا ده‌یان هاوڵاتی له سنوری قه‌زای دوكان كۆچیان كردووه به‌ره‌و ئه‌وروپا كه‌س و كاری ئه‌و هاوڵاتیانه‌شی هه‌رێمیان جێهێشتوه هۆكاری كۆچی رۆڵه‌كانیان و كه‌س و كاریان بۆ بێباكی ده‌سه‌ڵاتداران و خراپی دۆخی ژیان ده‌گه‌رێننه‌وه.
به‌پێی ئاماره ناره‌سمیه‌كان له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگدا له سنوری قه‌زای دووكان نزیكه‌ی سێ سه‌د هاوڵاتی نیشتمانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتوه به وته‌ی هاوڵاتیانیش هۆكاره‌كانی كۆچ خراپی دۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێمه له سایه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له حكومرانی هه‌رێم و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی زیاتر له 25 ساڵه به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكه‌وه حكوم ده‌كه‌ن و به‌رهه‌می كار‌و حوكمڕانیشیان، گه‌یاندنی وڵات بووه به‌م رۆژگاره‌ی ئێستا.
حاڵه‌تی كۆچ له‌گه‌ڵ دروست بوونی مرۆفایهتیهوه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و زۆر بوون ئه‌وانه‌ی نیشتمانی خۆیان جێهێشتوه‌و رویان له نیشتمانێكی تر كردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسای نییه كۆچی به كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی هه‌رێمه بۆ گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌وروپا و برینی سه‌دان میل له رێگه‌ی ئاوی و وشكانی رودانی چه‌ندین كاره‌سات و به‌سه‌رهاتی دڵ ته‌زێنه ده‌یان چیرۆكی له بیر نه‌كراوه‌ی رۆژانه‌یه كه كۆچبه‌رانیان كردوه‌ته پاڵه‌وانی مه‌رگ...→ website: [ Ссылка ]
→ Facebook: [ Ссылка ]
→ youtube: [ Ссылка ]
→ Instagram: [ Ссылка ]
Ещё видео!