محسن چاوشی: خۆشم ویستیت
شعر: حسێن سەفا
وەرگێڕان: محەمەد ئەژی
مۆنتاژ و ڕێکخستن: ڕەوا عەبدوڵڵا
ــــ
خۆشم ویستیت
بیرم لەوە ئەکردەوە کە بە هەر بیانویەک بێت
یەک جار ئاسمان بێنمە ماڵەوە
هۆشم نەبوو کە بیرکردنەوە لە تۆ
خۆی ئاسمانە، خۆی ئاسمانە
لە دنیای ساردمدا بیرم لە تۆ کردەوە
کە بۆنەکەت بێت و باخچەکە پڕ بکات
بێیت و پێ بکەنیت ، تا دیسان پێکەنینەکانت
وەکو مۆمدانێک بخەمە سەر ڕەفەکە
بیرم لە تۆ کردەوە، بەڵێ بەڵێ لە تۆ
بیرم لە تۆ کردەوە تا باران ببارێت (تا بگریم)
بیرم لە تۆ کردەوە، دوبارە دوباره
!بیرکردنەوە لە تۆ ، چ هەستێکی هەیە
تۆ و گڵی گوڵدان، پێکەوە خزم و ناسیاون
من و با و باران، هاوڕێی گیانی بە گیانین
لەم گۆمە ئەبێ دەریایەک دروست بکەین
!دەریایەک بە قوڵایی عیشقێکی کۆن
خۆشم ویستیت بە تەواوی بوونمەوە
خۆشەویستم هێشتاش تۆم خۆشەوێت
یاخوا هەمیشە لەلای تۆ بم
یاخوا هەمیشە لەلام بمێنیتەوە
بیرم لە تۆ کردەوە، بەڵێ بەڵێ لە تۆ
بیرم لە تۆ کردەوە تا باران ببارێت (تا بگریم)
بیرم لە تۆ کردەوە، دوبارە دوبارە
بیرکردنەوە لە تۆ ، چ هەستێکی هەیە!
Rawa Abdulla - 2
[ Ссылка ]
Ещё видео!