بەشی شازدەیەمی خەوننامەی کوردی، بەشی ئەلف؛ ئاگر:
دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمی: ئەگەر کەسێ ئاگری بێ دووکەڵی لە خەودا بینی، لە فەرمانڕەواییەک نزیک دەبێتەوە و کارە وەستاوەکەی دەست پێدەکاتەوە و ڕێگەی بۆ خۆش دەبێ.
ئەگەر بینی کەسێک ئەوی خستە ناو ئاگرەوە و سووتاندی، ئەوا حاکم و فەرمانڕەوا زوڵمی لێ دەکات، بەڵام زوو ڕزگاری دەبێ لە دەستی و خۆشی و چاکە ڕووی تێدەکات.
ئەگەر ئاگرەکە بە سووتانەوە ببینێ، بە هۆی (تا)وە نەخۆش دەکەوێ.
ئەگەر بینی ئاگر، جەستەی دەسووتاند، بە ئەندازەی ئەو سووتانە، ئازار و سەختی و چەرمەسەری دێتە ڕێی.
ئەگەریش بینی ئاگر بەر بووە ماڵ و هەموو ئەندامی خێزانەکەی سووتاند و هەروەها ئاگرەکە زمانی دەردەکێشا و هیچی بەو نەدەگەیشت و ترسی نەکەوتە دڵەوە، بەڵا و ناخۆشی ڕووی تێدەکات و دەبێتە هۆی نەخۆشی و لاوازی بۆی.
ئەگەر بینی ئاگرەکە ئەویشی گرتەوە، بە ئەندازەی ئەو ئاگرە ماڵی حەرامی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی ئاگرەکە دووکەڵاوی بوو، بە ئەندازەی ئەو ماڵە حەرامە بەڵا و ئێش و ئازاری تووش دەبێت و یان تووشی شەڕ و دوژمنایەتی دەبێت.
ئەگەر بینی لەو ئاگرە، گەرمی گەیشتێ، کەسێک لەو رۆژەدا لە پاشملە باسی دەکات (زەم و غەیبەتی دەکات).
ئیراهیمی کرمانی دەڵێ: بینی پرووشکی ئاگری بۆ خەڵک دەهاویشت، ناکۆکی و دوژمنایەتی دەخاتە نێو خەڵکەوە.
ئەگەر بازرگانێ بینی ئاگر بەربووە دووکان و کاڵاکانی، ئەو کاڵایانەی کە هەیەتی، لە دەستی دەچێت، یان ئەوەی نرخی دوڕ و مەرجانی هەیە، بە نرخی سێ درهەم (واتە زۆر هەرزان) دەیفرۆشێ و دڵنەوایی و سوود بە کەس ناگەینێ.
ئەگەر بینی ئاگر لە ماڵی کەسێک بەربووە، ئەو کەسە دەکەوێتە نێو زوڵم و ستەمی سوڵتان و حاکمەوە.
ئەگەر بینی ئاگر جلەکانی سووتاند، لە گەڵ خزم و کەسوکارەکەی شەڕ و دوژمنایەتی دەکات، یان بە هۆی ماڵ و سامانەوە تووشی خەم و خەفەت دەبێ.
ئەگەر خەوی بە ئاگرێکی گەورەوە بینی لەسەر زەوەی، دووبەرەکی و شەڕ لەو شوێنەدا هەڵدەگیرسێت.
ئەگەر شتێکی سووتاو ببینێت لەسەر ژنان، دوژمنایەتی لەگەڵ کەسێک دەکات.
ئەگەر بینی لە شارێک یان ناوچەیەک، یان لە حەوشە و سەرایەکدا ئاگر کەوتەوە، ئەوا لەو شوێنەدا شەڕ و هەڵا هەڵدەگیرسێت یان نەخۆشییەکی سەخت و گران سەر هەڵدەدات.
ئەگەر بڵێسە و ڕووناکی نەبوو، نیشانەی نەخۆشییەکی قورسە.
ئەگەر ئاگر بە دووکەڵەوە ببینێ، ترس و دڵەڕاوکێ دەکەوێتە کارەکانیەوە.
ئەگەر بینی ئاگر لە ئاسمانەوە کەوتە خوارەوە و شارێک یان ناوچە و حەوشە و سەرایەکی سووتاند، ئەو دەرد و بەڵا و دووبەرەکییەی کە باس کرا، تووشی خەڵکی ئەو شارە دەبێ.
ئەگەر بینی دەنگێکی ترسناکی هەبوو و بڵێسەی دەدا و بەر بووە شوێنێک، بەڵام زیانی نەدەدا، ئەوا خەڵکی ئەو شوێنە گفتوگۆی دوژمنکارانە دەکەوێتە سەر زمانیان.
ئەگەریش بینی لە ژێر زەویەوە، ئاگرێکی ترسناک سەری هەڵدا و بەرەو ئاسمان هەڵکشا، ئەوا لەگەڵ خەڵکی ئەو شوێنە یان خۆشەویستانی خودا دەجەنگێت و بە ئەندازەی هێز و گوڕی ئاگرەکە کە بینیویەتی، درۆ و بوختانی بۆ هەڵدەواسرێت.
ئەگەر بینی ئاگر لە شوێنێکەوە بەر بووە شوێنێکی تر و ئاگرەکە زیانی نەدەگەیاند، ئەوا سوودی پێدەگات و ئەگەر کەسەکە دەروێش بوو، بە توانا دبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر بینی پارچە ئاگری دەخوارد، ماڵی هەتیوان دەخوات، ئەگەر بینی لە دەمیەوە ئاگر دێتە دەرەوە، قسەی درۆ و بوختان دەکات.
ئەگەر بینی لە هەموو شوێنێک ئاگری سووتێنەری دەگرت بە دەستەوە، ئەوا لە هەموو شوینێک، نێوانگیری دەکات لە نێوان خەڵک و پیاوانی حاکمدا، ڕۆلی ئاشتی دەبینێت.
ئەگەر بینی لە تەنیشتەوە ئاگرێک هەڵگرسابوو و زیانی پێگەیاند، ئەوا خێر و چاکەی پێدەگات.
ئەگەر بینی کۆتەرە دارێک بە ئاگرێکی گەورە دەسووتا، شەڕ و دووبەرکێ دەکەوێتە ئەو شوێنەوە.
ئەگەر بینی کە ئاگر بەردەبووە خەڵک، نیشانەی سەرکەوتنی ئەو کەسەیە بەسەر دوژمنەکانیدا.
ئەگەر بینی خۆی دەسووتاند و ئاگرەکە ڕووناکی نەبوو، کەسێک لە خزم و منداڵەکانی منداڵی دەبێ، کە خەڵک ستایشی دەکەن و بە قەدەر ئەو ئاگرە ماڵ و گەوریی دەست دەکەوێ.
ئەگەر لە شوێنی شەڕگەدا ئاگری بینی، ئەوا نیشانەی نەخۆشییە سەخت و گرانەکانی وەکوو ئاوڵە و تاعون (چاوەقوڵکە) و سەرگێژە و مەرگی لە ناکاو دەگەینێ، ئەگەر ئەو ئاگرە بە دووکەڵەوە ببینێ، ئەو لە حاکم و فەرمانڕەوا دەترسێ.
ئەگەر لە بازاڕدا ببینێ، ئەوا بێ ئیمانی خەڵکی بازاڕ و ئەوەی کە پیشەیان بازرگانییە لە بازاڕدا و ویژدانیان نییە لە شت کڕیندا و درۆ دەکەن.
ئەگەر لە دەریایەکدا ئاگرێکی هەڵکراو ببینێ، خەڵکی ئەوێ دەبنە سەرچاوەی ماڵ و سامان بۆ حاکم و لە لایەن حاکمیشەوە، ئازار و ستەم و زۆرداری دەگات بە خەڵکەکە.
ئەگەر لەسەر ڕێگەیەکی خراودا ئاگری بینی، نیشانەی بێ ئیمانی ئەو کەسە دەگەینێ.
ئەگەر ئاگر بە جلی کەسێکەوە ببینێ، ئەوا ئەو کەسە، بەڵا و مەترسی تۆش دەبێ.
ئەگەر خۆی لە ناو ئاگردا بینیەوە، ئەوا بەڵا و ئازرای پێدەگات.
بۆ دیتنی بابەتەکە وەک خۆی سەردانی تێلێگرامی کوردزانست بکە:
[ Ссылка ]
Youtube Kurdi:
[ Ссылка ]
Ещё видео!