٢٥/٠٩/٢٠١٤، لە یەکێک لە هۆڵەکانی پەرلەمانی سویسرا کۆنفرانسێک لە سەر بارو دۆخی کوردستان و ناچەکە لە دوای هاتنی داعشەوە بەڕێوە چوو. یەکێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکە کاک مەلا بەختیار ئەندامی سەرکردایەتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان بوو. کاک مەلا بەختیار ئاماژەی بە شەڕی دژ بە داعش دا لە هەر دوو پارچەی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دا و ماوەی کۆتایی هاتنی شەڕەکەشی پێشبینی کرد. ناوبراۆ لە وەڵامی پرسیارێکدا باسی ڕۆڵی وڵاتانی ناوچەکەی کرد و پێشبینی ڕوودانی ئاڵ و گۆڕی دیمۆکراتیزاسیونی کرد لە تورکیە و ئێران لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا!
Ещё видео!